كونسوڵخانەی ئەمریكا لەهەولێر پشتگیری كردنەوەی یەكەم كەناڵی زمانی ئینگلیزی لەهەرێم دەكات

کوردستان

24/06/2019‌ 1186 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کونسوڵى گشتى ئەمریکا لە هەرێم یەکەم کەناڵى زمانى ئینگلیزى دەکاتەوە بەمەبەستى بەرەو پێشبردنى زمانى ئینگلیزى.

 

لە راگەیەنراوێکدا کونسوڵى ئەمریکا لە هەرێم رایگەیاندوە کە یەکەم کەناڵى زمانى ئینگلیزى لەلایەن قوتابخانەى کامبریجى نێودەوڵەتییەوە دەکرێتەوەو ئەوان پشتیوانى دەکەن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە،حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی #ئەمریکا پشتگیری بەرەوپێشبردنی زمانی ئینگلیزی لە ڕێگای کۆمەڵێک پڕۆگرام دەکات وەکو پڕۆگرامی ئەکسێس لە سەرانسەری ھەرێمی کوردستانی عێڕاق.

 

هەروەها ئەوەشخراوەتەڕوو، فێربوونی زمانی #ئینگلیزی دەتوانێت یارمەتی گەنجانی ھەرێمی کوردستانی عێڕاق بدات کاتێک بڕیاردەدەن بۆ خوێندن و دۆزینەوەی ھەلی کار لە ئایندەدا.

س.هـ