شارپرێس:
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له وه‌ڵامی هاوه‌یمانی نه‌سر رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و حه‌شدی شه‌عبی جیاوازییان هه‌یه.
جه‌بار یاوه‌ر مه‌نده، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ڵێت، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌پێی چوار یاسا و دوو مادده‌ی ده‌ستووری و له‌چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم كارده‌كه‌ن.
جه‌بار یاوه‌ر سه‌باره‌ت به رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و به‌ستنه‌وه‌یان به سوپای عێراق و تێكه‌ڵكردنییان له‌گه‌ڵ ئه‌م سوپایه و بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ رایگه‌یاند، "هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه جیاوازن، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ساڵی 2014 و به‌هۆی فه‌توایه‌كی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق به‌ڕێز عه‌لی سیستانی دروست بوو دوای ئه‌وه‌ی داعش هێرشی بۆ سه‌ر عێراق كرد و چه‌ندین ناوچه‌ی خسته ژێر ركێفی خۆی و هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنی شوێنی دیكه‌شی ده‌كرد".
قسه‌كانی یاوه‌ر دوای ئه‌وه هات هاوپه‌یمانی نه‌سر كه سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات له قسه‌كردن له‌سه‌ر فه‌رمانی دیوانیی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو، كه ده‌بێت ئه‌و فه‌رمانه "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش بگرێته‌وه".
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتیشی، "هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێزێكه ده‌یان ساڵه دروست بووه، هێزێك نییه له حاڵه‌تێكی له‌ناكاو دروست بووبێت، جگه له‌وه‌ی له‌ساڵی 1992ه‌وه هێزی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه، هاوكات به‌پێی چوار یاسا كارده‌كات، یاساكانی ژماره 19، ژماره 33، یاسای ژماره 34، یاسای ژماره 38، جگه له‌وه‌ش به‌پێی ده‌ستوور هێزی پێشمه‌رگه هێزێكی شه‌رعییه و له‌ساڵی 2005 كه ده‌ستوور ده‌نگمان بۆ دا له دوو مادده‌ی یاسایی كه یه‌كێكیان مادده‌ی 117 یه و ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعیین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "هه‌روه‌ها له مادده‌ی 121یش له ده‌ستووردا هه‌ق به هه‌رێمی كوردستان ده‌دات هێزێكی هه‌بێت و پاسه‌وانی له‌هه‌رێم بكات كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه، بۆیه جیاوازیی هه‌یه له‌نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی، هێزی پێشمه‌رگه هێزێكی شه‌رعییه و له‌چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تێكی ره‌سمییه و هه‌روه‌ها ده‌ستوور رێگه‌ی دروستبوونی پێداوه، به‌ڵام هێزی حه‌شدی شه‌عبی له حزبه شیعییه‌كان دروست بوون له‌كاتێكی له‌ناكاو بۆ شه‌ڕی داعش، بۆیه ده‌بێت له چوارچێوه‌ی سیسته‌می به‌رگری به‌پێی یاسا رێكبخرێنه‌وه".
پێشتر و له پاش سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ بۆ به‌غدا ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه، كه ناوبراو لیستێكی به ژماره‌یه‌ك هێزی چه‌كداری شیعه‌كان داوه‌ته ده‌ست عه‌بدولمه‌هدی و نه‌هێشتنییانی به پێویست زانیوه و ئه‌وه‌ش بڵاوكرایه‌وه گوایه هه‌ڕه‌شه‌ی كردنه ئامانجیشییان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكا دراوه‌ته گوێی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی عادل عه‌بدوڵمه‌هدی، هاوپه‌یمانی نه‌سر كه سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات باسی له‌وه‌كرد پێویسته ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆكوه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش بگرێته‌وه و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاته‌كانی ناوه‌نددا كاربكه‌ن، ئه‌مه‌ش لێدوانی جیای به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستانی لێ كه‌وته‌وه.
ه.م