زەریف: ئەمریکا مێزى دانوستانەکانى جێهێشتووە نەک ئێران

جیهان

11/07/2019‌ 440 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزیرى دەرەوەى ئێران جەخت لەوە دەکاتەوە وڵاتەکەى مێزى دانووستانەکانى جێنێشتووە، بەڵکو ئەمریکا لە دانوستان رایکردوە.

 

محەمەد جەواد زەریف وەزیرى دەرەوەى ئێران لەکۆنفڕانسێکى رۆژنامەنوسیدا، هۆشداریدا لە بەردەوامى سزاکانى سەر وڵاتەکەى و رایگەیاند، ئەگەر سزاکانى ئەمریکا بۆ سەر ئێران رانەگیرێت و ئەوروپا هەنگاوى نەیەنە پێشەوە بۆ چارەسەرکردنى دۆخەکە ئەوا وڵاتەکەى بەهیچ شێوەیەک هەڵوێستەکانى ناگۆڕێت.

 

سەبارەت بە گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمریکاش زەریف جەختیکردەوە، ئێران لەگەڵ وڵاتێک ئامادە نییە بچێتە سەرمێزى گفتوگۆ کە تیرۆرى ئابورى بەکاربهێنێت.

 

هەروەها وەزیرى دەرەوەى ئێران ئەوەشى خستەڕوو، ئەمریکا خۆى گفتوگۆکانى راگرتووەو بۆ فریودانیش داواى دانوستان لە ئێران دەکات.

س.هـ