شارپرێس:
ماریا زاخارۆڤا, وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا رایگه‌یاند، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێى حکومەتى هەرێم ده‌نگپێدانی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وە، رێگەخۆشكه‌ره بۆ به‌ره‌وپێشبردن و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی دۆستانه.
زاخارۆڤا ئاماژەى بەوەشکرد، هیواخوازن په‌یوه‌ندی هه‌مه‌لایه‌نه و دۆستانه‌ی نێوان رووسیا و كوردستانی عێراق به‌رده‌وامبێت و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له سه‌ر بنه‌مای رێز و لێكتێگه‌یشتنه.
وتەبێژى وەزیرى دەرەوەى روسیا رونیکردەوە، ئەوان له په‌یوه‌ندییه‌كی ئاسایی ئابووری و دیپلۆماسی دان له گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و هەمەجۆریان له نێواندا هه‌یه.
هەروەها جەختیکردەوە، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ رێخۆشكه‌ره بۆ به‌ره‌وپێشبردن و گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندی دۆستانه هەرێم و روسیا کە سودی هاوبه‌شی بۆ هه‌ردوولا تێدابێت.
س.هـ
س.هـ