بەرێوەبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان

11/07/2019‌ 1172 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بەڕیوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی داوا لە خاوەنی سەرجەم ئەوچێشتخانەو مارکێت و پێشانگایانەی تابلۆی تایبەت بە خۆیان داناوە بە مەبەستی قۆرخکردنی  شەقامەکان بۆ ئۆتۆمبێلی تایبەت بە خۆیان لەماوەی یەک هەفتەدا سەرجەم ئەو تابلۆو ستونانە لابەرن.


بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئاگاداریی پێشانگاو مارکێت و مۆڵەکان دەکاتەوە کە شەقامەکان موڵکی گشتین و تایبەت نین بە هیچ شوێن و کەسێکەوە، هەر شەقامێک راگرتنی ئۆتۆمبێلی تیا قەدەغەکرابێت،ئەوا بۆ ئۆتۆمبێلی ئەو شوێنانەش قەدەغەیە و هەرشەقامێک راگرتنی ئۆتۆمبێل رێپێدراوبێت، ئەوا بۆ هەمووان رێپێدراوە.


جەختیشیکردوەتەوە ئەگەر بڕیارەکە جێبەجێنەکن بەڕیوەبەرایەتیەکە خۆی هەموو ئەو تابلۆو ستونانە لادەبات و ئەمەش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و نەهێشتنی لۆدو قەرەباڵغی سەر شەقامەکانە.

س.هـ