سوپای توركیا دەست بە ئۆپەراسیۆنی "چرنوك 2" لەهەرێم دەكات

کوردستان

13/07/2019‌ 909 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی بەرگری توركیا، دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی "چڕنوك 2"ی دژی پارتی كرێكارانی كوردستان لە هەرێمی كوردستان راگەیاند.

وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكیدا رایگەیاند، وەك ئەنجامێكی سەركەوتوو بۆ پەرەسەندنەكانی پرۆسەی چرنوك 1 ی بەردەوام لەخواكوركی باكووری عێراق، هێزەكانی توركیا ئێوارەی هەینی پرۆسەی چرنوك 2 ی لەناوچە جیاوازەكان دەست پێكرد. 

وەزارەتەكە راشیگەیاند، پرۆسەكە بەردەوام دەبێت وەك ئەوەی پلانی بۆ دانراوە بە پالپشتی چەكی هێزەكانی زەمینی و ئاسمانی.

وەزارەتی بەرگری ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، بەردەوام بوونی پرۆسەی چرنوك 1 لە بە ئامانجگرتنی كۆگاكانی خۆراك و ئەو شوێنانەی پەكەكە خۆی تێدا حەشار داوە لە ناوچەی خواكورك دەبینێتەوە.

لە 25ی مایۆ، هێزەكانی توركیا پرۆسەی چرنوكیان لە ناوچەی خواكوركی باكوری عێراق دەست پێكرد، بەمەبەستی ئەوەی بە شێوەیەكی تەواو هەڕەشەی مەترسیەكانی سەر ولات نەهێڵن.

ئەم پرۆسانەش وەك وەلامدانەوەیەكی بۆ ئەو هێرشانەی پەكەكە جار جارە دەیكاتە سەر هێزەكانی ئاسایش و سوپا لە ناوەوەو دەرەوەی سنوری توركیادا.

وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا