بەرهەم ساڵح بۆ دۆسییەكەی خێزانی ئەحمەد چەلەبی دێتە خەت

عیراق

14/07/2019‌ 3580 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەروەك ژیانی، مردنیشی سیاسەتمەدار ئەحمەد چەلەبی مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، هەر لە كاتی مرنەكەیەوە تا شوێنی ئەسپەردەكردنی بەوەی لە نێو گۆڕەپانی حەرەمی ئیمام كازم لە بەغدا بەخاك سپێردراوە، كە لەم دواییە مشتومڕەكە دووبارەبووەوە، دوای ئەوەی چەند سەرچاوەیەك ئاشكرایانكرد، خێزانی چەلەبی لەلایەن حكومەتەوە بەربەستیان بۆ دروستدەكرێت لەمامەڵەی قەرەبووكردنەوەكەیاندا. 

دوای ئەوەی ئەو لایەنەی حكومەت داوای ئەوەیان كردووە بیسەلمێنن ناوبراو بەرهەڵستكارێكی سیاسی بووە، ئەمەش لەلایەن خێزانەكەی چەلەبیەوە بە جێگای سەرسوڕمان لە قەلەمدراوە.

سەرچاوەیەك لەخێزانی چەلەبیەوە رایگەیاندووە، لەمیانی سەردانیكردنیان بۆ فەرمانگەكانی حكومەت و تەواوكردنی مامەڵەی خانەنشینی سیاسی كۆچكردوو، زیادكردنی لەسەر كارلابردنی (فصل)ی سیاسی ، لایەنی پەیوەندیدار داوای بەڵگەنامەیان لێكردوون بەوەی ناوبراو لە ریزەكانی موعارەزەدا كاری كردووە، ئەمەش داواكارییەكی سەیرە و بەربەستی بۆ مامەڵەكە دروست كردووە.

سەرچاوەكە ئەوەشی باس كردووە، ئەو داواكارییە بەلامانەوە جێگای سەرسوڕمان بوو، كۆچكردوو ساڵانی كۆتایی تەمەنی پێش 2003 یەكێك بوو لەدیارترین و بەناوبانگترین بەرهەڵستكارانی رژێم، چەند كۆنگرەی نێودەولەتی بەڕێوەبردووە، وا هەستمان كرد پرسەكە پەیوەندی بەلایەنێكی سیاسییەوە هەیە وەك لەوەی ئیداری بێت، لەگەڵ ئەوەی زۆربەی بەڵگەنامەكانمان پێكشەش كردووە، بەڵام ناچار بووین داوای هاوكاری لەسەرۆكایەتی كۆمار بكەین بۆ ئەوەی بەرهەم ساڵح بەهانامانەوە بێت و ئەویش قەرمانیداوە بەدواداچوون بۆ دۆسییەكە بكات بە گوێرەی رێنماییە یاساییەكان و كۆتایی پێ هێنانی.

هەروەها خێزانی چەلەبی ئەوەشیان روونكردووەتەوە، بێ هیواییەكەیان تەنیا كێشەی خانەنشینی نەبووە، بەڵكو سەبارەت بە گۆڕەكەشێتی لەناو مەرقەدی ئیمام كازم، بەوەی تا ئێستا پشتگوێ خراوەو هیچ ناو و ناویشانێكی لەسەر نەنووسراوە، لەگەڵ ئەوەی گۆڕەكانی تر هەموویان ناووناونیشانی لەسەرە.

وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا