روحانی: ئەو گەمارۆیانەی خراونەتە سەر ئێران لەسەر هەر وڵاتێكی تر بوایە هەرەسیدەهێنا

جیهان

14/07/2019‌ 667 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
حەسەن روحانی سەرۆك كۆماری ئێران رایگەیاند، ئەو رێوشوێنانەی ئەمەریكا بۆ گەمارۆدانی ئێران خستوویەتییە سەر وڵاتەكەمان، ئەگەر خرابایە سەر هەر وڵاتێكی تر ئەوە هەرەسیدەهێنا، كە سزا سەپێنراوەكان كاریگەری نەكردووەتە سەر ئیرادە و خۆراگری ئێرانییەكان.

سەرۆكی ئێران لە پارێزگای خۆراسانی باكووری ئێران راشیگەیاند، ئەو ڕێوشوێنانەی بۆ  گەمارۆدانی ئێران سەپێنراون، ئەگەر لەسەر هەر وڵاتێكی تر بوایە ئەوە خۆی رانەدەگرت‌و هەرەسیدەهێنا، بەڵام ئێمە خۆمان راگرت.

لەبەشێكی تری قسەكانیدا روحانی هەروەها رایگەیاند، كێشە و ئاستەنگمان لەپێشە ، بەڵام خاوەنی ئیرادەیەكی بەهێزین بەرانبەر بەدوژمنان ، هەركاتێك یەكێتی و هاوكاری هەبوو ، ئەوە سەركەوتن لەبەر دەستدایە.

روحانی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە سەرەرای گەمارۆكانی ئەمەریكا ، بەڵام بێكاری و قەرزە دەرەكییەكان دابەزیوون ، جەختیشیكردەوە، لەبواری بەرهەمهێنانی دانەوێڵەدا گەیشتوونەتە ئاستی خۆبژێوی.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی