شارپرێس:
وه‌زیری دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، هیچ گۆڕانكارییه‌ك به‌سه‌ر مووچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا نه‌هاتووه.
ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌وه رایگه‌یاند، "ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم له دابه‌شكردنی دووچه به‌رده‌وامین، به‌ڵام تا ئێستا پاره له به‌غداوه نه‌گه‌یشتووه".
راشیگه‌یاندووه، "به‌رنامه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه و هه‌ركاتێك به‌غدا پاره‌ی نارد، به‌گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی دانراوه، مووچه دابه‌شده‌كرێت".
ئه‌و لێدوانه‌ی ئاوات شێخ جه‌ناب له‌كاتێكدایه كه دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان به‌سستی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تا ئێستا به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی نیسانیان وه‌رنه‌گرتووه.
ه.م