پەرلەمانتارێك داوای هەڵواسینی وێنەیەكی سەدام لەناو هۆڵی پەرلەمان دەكات

عیراق

08/08/2019‌ 393 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پەرلەمانتارێكی عێراقی داوای هەڵواسینی وێنەیەكی سەدام حوسێن لەناو هۆڵەكانی پەرلەمان دەكات.

كازم سەیادی‌ پەرلەمانتاری‌ عێراق، لەئەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك وێنەیەكی سەدام حسێن سەرۆكی‌ پێشووتری‌ عێراقی‌ داناوەو دەڵێت: پێویستە ئەو وێنەیە بەگەورەیی‌ لەهۆڵەكانی‌ پەرلەمان‌و حكومەتی‌ عێراقدا هەڵبواسرێت.

ئەو بیانووی بۆ هەڵواسینی وێنەكە ئەوەیە، كە  لێپرسراوان بزانن دەسەڵات‌و ستەم‌و  دزی‌ درێژە ناكێشێت‌و چارەنووسی ئەوانە وەك سەدام حوسێن دەبێت.

وێنەكەی سەدام لەوكاتەدا گیراوە، كە پرۆسەی دادگاییكردنی بەرێوەدەچێت‌و لەلایەن دوو پۆلیسەوە بە دەستی بەستراوەوە دەبێت بۆ ناو هۆڵی دادگا.