شارپرێس:
له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عێراق دانانی پارێزگارێكی نوێ بۆ كه‌ركوك له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه دواده‌خرێت.
به‌گوێره‌ی وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌ك كه قسه‌ی بۆ ماڵپه‌ڕی به‌غداد ئه‌لیه‌وم كردووه، حكومه‌تی عێراق داوایكردووه دانانی ته‌یب جه‌بار، وه‌ك پارێزگاری نوێی كه‌ركوك دوابكه‌وێت ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ی له‌نێو پێكهاته‌كانی كه‌ركوكدا دروستبووه.
یه‌كێتی ده‌یه‌وێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆببێته‌وه و كاندیدی پارێزگاری كه‌ركوككه ته‌یب جه‌باره به‌فه‌رمی ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت، به‌ڵام پارتی ڕه‌تیكردوه‌ته‌وه به‌شداریی كۆبوونه‌وه‌كه بكات ئه‌ویش له‌سه‌ر داوای عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، پێده‌چێت تا كاتی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عێراق پۆستی پارێزگار هه‌ر له‌لای ڕاكان جبوری بمێنێته‌وه.
ڕ . ج