شارپرێس:
یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی له‌یه‌كه‌م یاریی یانه‌كه‌یدا له خولی نوێی ئینگلیزی به‌شداریی به مه‌سعود ئۆزێلی یاریزانی یانه‌كه‌ی ناكات.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمیدا یانه‌ی ئارسیناڵ ئاشكرایكرد، "به‌هۆی زیادبوونی ڕووداوه ئه‌منییه‌كان" یانه‌ی ئارسیناڵ له‌یه‌كه‌م یاریی ئه‌م وه‌رزه‌یدا به‌رامبه‌ر به یانه‌ی نیوكاسڵ یونایتد، به‌شداریی به مه‌سعود ئۆزێل-ی یاریزانی یانه‌كه‌ی ناكات.
له‌ماوه‌ی ڕابردوودا به‌هۆی بانگهێشتكردنی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریی ئۆزێل، ناڕه‌زایه‌تییه‌كی به‌رفراوان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته دروستبووه، كارگه‌یشته ئه‌وه‌ی مانگی ڕابردوو به چه‌قۆ هه‌وڵی هێرشكردنه سه‌ر مه‌سعود ئۆزێل درا.
به‌رپرسانی ئه‌ڵمانیا پێیان وایه، ئۆزێل ئه‌ستێره‌یه‌كی جیهانییه به‌ڵام به‌وێنه‌گرتنی له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، كێشه‌ی بۆ به‌شێك له هه‌وادارانی دروستكردووه.
ڕ . ج