شارپرێس:
ئه‌گه‌ری هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له ئێتاڵیا و ناجێگیریی دۆخی سیاسی ئه‌و وڵاته، ئه‌گه‌ره‌كانی چونه ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیای له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌هێزكردووه.
دوای ئه‌وه‌ی ماتیۆ سالڤینی، سه‌رۆكی پارتی ڕاستڕه‌وی توندڕه‌وی له‌هاوپه‌یمانی حكومه‌تی ئه‌و وڵاته به‌سه‌رۆكایه‌تی جۆزێبی كۆنتی كشایه‌وه، ئیتاڵیا له‌به‌رده‌م هه‌فته‌یه‌كی چاره‌نوسسازدایه، كه دۆخی سیاسی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ناجێگیریی هێشتوه‌ته‌وه.
چاوه‌ڕێده‌كرێت ناجێگیریی دۆخی سیاسی ئیتاڵیا، ئه‌و وڵاته به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌پایزی ئه‌مساڵ په‌لكێش بكات، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری چونه ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئه‌گه‌رێكی به‌هێزه.
ئێنریكۆ لیتا، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری ئیتاڵیا (له ساڵی 2013 بۆ 2014) پێیوایه، جۆرێك له دودڵی ئێستا به گۆڕه‌پانی سیاسی ئیتاڵیاوه ده‌بیندرێت، ده‌شڵێت "پارتی چه‌پڕه‌و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆسه‌ر ئیتاڵیا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه سالڤینی به‌و بیرۆكانه‌ی كه هه‌یه‌تی، ئیتاڵیا به‌ره‌و چونه ده‌ره‌وه له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌لكێشده‌كات".
سالڤینی، كه كه‌سایه‌تییه‌كی سیاسی دیاری ئیتاڵیایه، چه‌ندینجار جه‌ختیكردوه‌ته‌وه له‌وه‌ی ده‌یه‌وێت ئیتاڵیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا بمینێته‌وه، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوتری ئیتاڵیا ده‌ڵێت "سالڤینی قسه‌ی ڕاستی نییه، ئه‌مڕۆ شتێك ده‌ڵێت، به‌یانی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شته ده‌بینین".
ڕ. ج