ئێران لەبارەى رێککەوتنەکەیان مۆڵەتەکەى بۆ یەکێتى ئەوروپا نوێدەکاتەوە

جیهان

14/08/2019‌ 245 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرکۆماری ئێران رایگەیاند، مۆڵەتی ٦٠ رۆژیی کە دابوویان بە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بۆ بەجێهێنانی بەڵێنەکانیان، لەچوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمیدا هەنگاوی سێهەم دەنێن.

حەسەن رووخانى سەرکۆماری ئێران لەمیانى کۆبوونەوەی کابینەکەیدا رایگەیاند، ئەو مۆڵەتە ٦٠ رۆژەی دابوویان بە وڵاتانی یەکێتی ئەورووپا بۆ جاری دووهەم بەمەبەستی بەجێهێنانی بەڵێنەکانیان لە رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران کۆتایی هاتووە.

رۆحانی ئاماژەی بەوەشکردوە، دانوستانەکانیان لەگەڵ وڵاتانی پەیوەستە بە کەمکردنەوەی بەڵێنەکانی ئێران بەردەوامە دەشڵێت"ئێران بەقۆناغی جیاجیا ماددەکانی رێککەوتنەکە کەم دەکاتەوە. دوای ئەو مۆڵەتە ٦٠ رۆژییە هەنگاوی سێهەممان دەبێت.".

سەرۆک کۆمارى ئێران جەختیکردەوە، مۆڵەتى ٦٠ رۆژیی تر دەدەن بە یەکێتى ئەوروپا بۆ گەیشتن بە ئەنجامێکی هاوسەنگ، راست و لۆجیکی.
س.هـ