ئێسک و پروسکی ئەنفالکراوەکان گەیەندراونەتە بەغدا

عیراق

14/08/2019‌ 403 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راوێژکارێكی سەرۆک کۆماری عیراق رایگەیاند، دوای هەڵدانەوەی یەکێک لە سێ گۆڕە بەکۆمەڵە دەستنیشانکراوەکەی سەحرای بادیەی سەماوە، گەیەنراونەتە پەیمانگای پزیشکی دادی بەغدا سەر بە وەزارەتی تەندروستی عیراق.

سالار مەحمود، راوێژکارێكی سەرۆک کۆماری عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگەیاند، دوای هەڵدانەوەی یەکێک لە سێ گۆڕە بەکۆمەڵە دەستنیشانکراوەکەی سەحرای بادیەی سەماوە، بەشێوەیەکی زانستی دەرهێنران کە ژمارەی شەهیدەکان 171 ژن و مناڵن و گەیەنراونەتە پەیمانگای پزیشکی دادی بەغدا سەر بە وەزارەتی تەندروستی عیراق.

وتیشی، "وا بڕیارە لە مانگی داهاتوودا دەستبکرێ بەهەڵدانەوەی دوو گۆڕە بەکۆمەڵەکەی تر کەلەتەنیشت گۆڕە تەواو کراوەکەن".

سالار مەحمود ده‌شڵێت، "تەنیا لە پارێزگای سەماوە دەیان گۆڕی بە کۆمەڵی تری ئەنفالکراوانمان لە پارێزگای سەماوە هەن. هەوڵی جدی و نوێ هەیە بۆ دەستبەکاربوون لە دۆزینەوەو هەڵدانەوەی گۆڕەکان بە هەماهەنگی تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بەکۆمەڵەکانی عیراق و هەرێم".

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "هەوڵدەدەین پێش هێنانەوەی ئێسک و پروسکەکان بۆ کوردستان، لەبەغدا مەراسیمی فەرمی و شایستەی بەڕێکرنیان بۆ ئەنجام بدرێت".
ه.م