شارپرێس:
لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل ٩ کەس برینداربون، برینی یەکێک لە بریندارەکان کە منداڵێکە سەختە.
ئیوارەی ئەمڕۆ، لەسەر ڕێگای نێوان دەربەندیخان - ناحیەی وارماوا لە نزیک گوندی میرەدێ، لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری کیای بارهەڵگر و نیسان ناڤارا، ٩ کەس برینداربون، برینی یەکێک لە بریندارەکان کە منداڵێکە سەختە.
ئەو هاوڵاتیانە شەش کەسیان خێزانێک بوون کە خەڵکى کەلار بوون و سێ کەسەکەى تریش خەڵکى شارەزوور بوون.
دواى گەیاندنیان بۆ نەخۆشخانە سەرجەم بریندارەکان رەوانەى نەخۆشخانەى گشتى سلێمانى کران بەمەبەستى چارەسەرکردنى خێرا.
س.هـ