شارپرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌باره‌ی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌سوریا به‌ڵێنی به وڵاته‌كه‌ی داوه.
مه‌ولود چاوه‌شئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ڵێنی به توركیا داوه، ناوچه‌ی ئارام له‌سوریا به‌قوڵایی 32 كیلۆمه‌تر دروستبكرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی، وڵاته‌كه‌ی مه‌به‌ستیه‌تی شه‌ڕڤانه كورده‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی فورات دوربخاته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه له‌چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا شاندێكی ئه‌مریكا به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی سه‌نته‌ری هه‌ماهه‌نگیی ئه‌مریكی-توركی له‌باره‌ی ناوچه‌ی ئارامه‌وه گه‌شته ئه‌نقه‌ره.
ڕ . ج