شارپرێس:
فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بۆچوونی وایه، ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی توركیا به‌نیازه له‌سوریا دروستبیكات، ده‌رئه‌نجامی پێچه‌وانه و مه‌ترسیداری ده‌بێت.
جه‌نه‌ڕاڵ جۆزێف فۆتێل، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌میانی وتارێكدا كه له پێگه‌ی ناشناڵ ئینترێست بڵاویكردوه‌ته‌وه ده‌ڵێت، دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له‌سوریا به‌قوڵایی 32 كیلۆمه‌تر، ده‌رئه‌نجامی پێچه‌وانه و مه‌ترسیداری ده‌بێت.
فۆتێل مه‌ترسییه‌كه به‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه ناوچه‌ی ئارام ده‌بێته هۆی ئاواره‌بوونی 90% ی دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه كه كوردن، هه‌روه‌ها كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ی مرۆیی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه خانه‌نشینه‌ی ئه‌مریكا بۆچوونیوایه، هه‌نگاوی كرداریی توركیا بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام، زنجیره‌یه‌ك ناسه‌قامگیریی و ململانێ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
ڕ . ج