شارپرێس:
په‌رله‌مانی عێراق ده‌یه‌وێت به یاسایه‌ك كۆنتڕۆڵكردنی ئاسمانی عێراق بخاته‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت.
دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌شاری به‌غدا هێرشی موشه‌كی كرایه سه‌ر كۆگایه‌كی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی حه‌شدی شه‌عبی، له‌ئێستادا لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی په‌رله‌مان ده‌یه‌وێت حكومه‌تی عێراق پابه‌ند بكات به‌وه‌ی، ئاسمانی وڵات له‌ژێر ده‌ستی عێراق خۆیدا بێت.
محه‌مه‌د ڕه‌زا، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، ڕێكاری پێویست بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاسمانی عێراق و جوڵه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌گیرێته به‌ر.
محه‌مه‌د ڕه‌زا ده‌ڵێت، دوای ته‌قاندنه‌وه‌ی كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سه‌قه‌ر، ئێستا له‌به‌رده‌م دوو كاری پێویستدان كه یه‌كه‌میان چۆڵكردنی كۆگاكانی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه له‌نێو شاره‌كان، دووه‌میان ئه‌وه‌یه كه ئاسمانی عێراق له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت.
ئێستا ئاسمانی عێراق له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه كۆنتڕۆڵكراوه، حكومه‌تی عێراق كه‌مترین ئاگاداریی له جموجوڵی فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا هه‌یه.
ڕ . ج