شارپرێس:
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ڕوسیا (كرملین) ئاشكرایكرد، بۆمبێكی نه‌ته‌قیوی سه‌رده‌می جه‌نگی جیهانیی دووه‌م له‌ژێر باڵه‌خانه‌ی كۆشكه‌كه‌دایه.
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه میدیاكانی ڕوسیا بڵاویانكرده‌وه، یه‌كێك له بۆمبه‌كانی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م له‌ژێر كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ڕوسیادایه و بۆمبه‌كه نه‌ته‌قیوه.
له‌كاتی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م ئه‌ڵمانیا بۆمبارانی شاری ڕوسیای كرد، بۆیه پێده‌چێت ئه‌و بۆمبه نه‌ته‌قیوه یه‌كێك بێت له‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا به‌سه‌ر ڕوسیادا به‌ریداوه‌ته‌وه.
ڕ . ج