شارپرێس:
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان له‌باره‌ی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی جێگری سكرتێری گشتی حزبه‌كه‌ی ده‌كات.
له‌په‌یامه‌كه‌یدا شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت "له ناخی دڵه‌وه ئاوا‌ته‌خواز بووم كه ئه‌ركی مێژوویی سه‌رشانتان جێبه‌جێ بكردایه و ته‌نیا بۆ یه‌ك جاریش بیرتان له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی بكردایه‌ته‌وه و به‌ده‌نگ داواكاریه‌كه‌ماندا بچوونایه و مژده‌ی رۆژی به‌ستنی كۆنگره‌تان وه‌ك به‌نرخترین جه‌ژنانه به جه‌ماوه‌ره چاوه‌ڕوانه‌كه‌ی یه‌كێتی بدایه".
ده‌شڵێت "ئه‌گه‌ر چی بۆ چه‌سپاندنی رۆژی كۆنگره پێ ناچێت كه كه‌س چیتر چاوه‌ڕوانی بڕیاری ئێوه و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بكات به‌ڵام وه‌ك دوا هه‌وڵ و پرنسیپێكی حزبیانه گه‌ڕامه‌وه بۆتان و ویستم به‌شێك بن له گه‌وره‌یی ئه‌و بڕیاره مێژووییه و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌تان وه‌ك جێگری سكرتێری مامێكی بێ وێنه له مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا تۆمار بكرێت ..!! به‌ڵام هه‌زار حه‌یف كه ئێوه ئه‌وه‌نده له‌ئێمه و له‌خه‌ڵك دوور كه‌وتونه‌ته‌وه كه چیتر له زمانی یه‌كێتیه‌كان ناگه‌ن".
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
په‌یامێكی تر
بۆ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
برای به‌رێزم كاك كۆسره‌ت ، دووباره سڵاوێكی گه‌رم
له ناخی دڵه‌وه ئاوا‌ته‌خواز بووم كه ئه‌ركی مێژوویی سه‌رشانتان جێبه‌جێ بكردایه و ته‌نیا بۆ یه‌ك جاریش بیرتان له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی بكردایه‌ته‌وه و به‌ده‌نگ داواكاریه‌كه‌ماندا بچوونایه و مژده‌ی رۆژی به‌ستنی كۆنگره‌تان وه‌ك به‌نرخترین جه‌ژنانه به جه‌ماوه‌ره چاوه‌ڕوانه‌كه‌ی یه‌كێتی بدایه ..
به‌ڵام داخه‌كه‌م دیاره له‌به‌ر زۆری ئه‌ركه‌كانتان و سه‌رقاڵیتان نه‌په‌رژانه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نه وه‌ڵامی نامه‌كه‌م و نه داواكاری جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی بده‌نه‌وه ، هه‌ر بۆیه‌ش ناچار بووم كه دووباره له‌ڕێی سۆشیال میدیاوه نامه‌یه‌كی ترتان ئاراسته بكه‌م ..
برای به‌رێزم
جه‌ژنی قوربان وه‌ك خۆتان له وتاری پیرۆزبایی چه‌ژندا ئاماژه‌تان پێ دابوو ناسراوه به‌وه‌ی كه ``جه‌ژنی ئاشتی و برایه‌تی و قوڵبوونه‌وه‌ی دۆستایه‌تیه `` هه‌ر بۆیه‌ش له‌و كاته‌دا نامه‌یه‌كی پڕاوپڕ له راستیم بۆ نوسین و ووتم به‌ڵكو ئه‌مه خوایه وه‌ك دوایین هه‌وڵ له‌و جه‌ژنه‌دا بڕیاری كۆتایی له كۆنگره بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتی و برایه‌تی و دۆستاییه‌تی بگه‌رێته‌وه ناو ماڵی یه‌كێتی ، به‌ڵام داخه‌كه‌م ئه‌لێن كه لێره و له‌وێ و به ناوی به‌رێزتانه‌وه به‌شێوازێكی زۆر دوور له به‌هاكانی مرۆڤایه‌تی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه‌یی و ڕۆژنامه‌وانی و هاورێیه‌تی و كورده‌واری و یه‌كێتیانه وه‌ڵامی نامه‌كه‌م دراوه‌ته‌وه ..!
برای ماندوو و شه‌كه‌تم
خۆت باش ئه‌زانیت كه من له‌و جۆره دار( بی) یانه نیم كه به‌م جۆره ( با ) یانه بلەرزم و كۆڵ بده‌م و پشت بكه‌مه جه‌ماوه‌ره بێ مام و بێزار و ماندوو و نا‌ئومێد و شه‌كه‌ت و بێ نان و ماف خوراو و دڵسوزه چاو چاوه‌ڕوانه‌كه‌ی حزبه‌كه‌م ..!!
ئه‌گه‌ر چی بۆ چه‌سپاندنی رۆژی كۆنگره پێ ناچێت كه كه‌س چیتر چاوه‌ڕوانی بڕیاری ئێوه و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بكات به‌ڵام وه‌ك دوا هه‌وڵ و پرنسیپێكی حزبیانه گه‌ڕامه‌وه بۆتان و ویستم به‌شێك بن له گه‌وره‌یی ئه‌و بڕیاره مێژووییه و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌تان وه‌ك جێگری سكرتێری مامێكی بێ وێنه له مێژووی گه‌له‌كه‌ماندا تۆمار بكرێت ..!! به‌ڵام هه‌زار حه‌یف كه ئێوه ئه‌وه‌نده له‌ئێمه و له‌خه‌ڵك دوور كه‌وتونه‌ته‌وه كه چیتر له زمانی یه‌كێتیه‌كان ناگه‌ن ..!!
هه‌مووان له بیریانه كه ساڵی پار بڕیاربوو له یادی راپه‌رینه مه‌زنه‌كه‌دا واته رۆژی ٥-٣-٢٠١٨ مژده‌ی رۆژی به‌ستنی كۆنگره ڕابگه‌یەنرێت و له‌سه‌رداوای به‌رێزتان كه داوای چل و هه‌شت سه‌عات موڵه‌تتان كرد مه‌راسیمه‌كه‌ی هۆڵی ته‌لاری هونه‌رمان تێكدا و ڕووبه‌رووی شه‌رمه‌زاریه‌كی زۆریش هاتین به‌ڵام له پێناو پاراستنی یه‌كریزی و رێزگرتن له خواستی جه‌نابتان دانمان به خۆماندا گرت ، نازانم ئایا ده‌زانیت كه له‌و كاته‌وه تاوه‌كو ئه‌مڕۆ چه‌ند سه‌عات به‌سه‌ر ئه‌و واده‌یه‌دا تێ په‌ریوه ؟
هه‌ربۆ زانیاریتان دوانزه هه‌زار و شه‌ش سه‌د سه‌عات تێ په‌ریوه ..! كه حه‌وت سه‌د و په‌نجا وشه‌ش هه‌زار چركه‌یه و ده‌كاته پێنج سه‌د و بیست و پێنج رۆژ واته زۆری ڕۆییوه و كه‌می ماوه كه ببێته چیرۆكی هه‌زارو یه‌ك شه‌و …!!
ئێستا كه ئاماده نین رۆژی به‌ستنی كۆنگره بچه‌سپێنن و چل و هه‌شت سه‌عات مۆڵه‌ته‌كه‌شتان گه‌یاندوته دوانزه هه‌زار و شه‌ش سه‌د سه‌عات چارمان ناچاره كه چیتر چاوه‌ڕوانی بڕیاری به‌رێزتان و كۆبونه‌وه نۆ ساڵ دواكه‌وتوه‌كه نه‌كه‌ین و گشت ئۆرگانه‌كانیتر به پاڵپشتی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی دوا بڕیار له چه‌سپاندنی ڕۆژی بیست و یه‌كی یانزه‌ی دووهه‌زار و نۆزده بده‌ین كه رۆژێكی پیرۆزه له ساڵنامه‌ی حزبه‌كه‌ماندا
وه‌ك مامی گه‌وره‌شمان فه‌رموویه‌تی ( یه‌كێتی نه كه‌سی لێ كه‌م و نه‌كه‌سیشی لێ زیاده) بێ گومان هه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌ڤالانه‌ی كه رێگری له به‌ستنی كۆنگره ده‌كه‌ن و له‌و پرۆسه دیموكراسیه ده‌ترسن، ده‌توانن هه‌م وه‌ك میوان یا چاو‌دێر و هه‌م وه‌ك ناوه‌ندی بڕیار یاخود هاودیدێك به‌شداری له كۆنگره‌ی به‌خۆدا چوونه‌وه و نوێبوونه‌وه‌ی حزبی شه‌هیداندا بكه‌ن .
له‌گه‌ڵ رێزمدا
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
١٥-٨-٢٠١٩