سامسۆنگ نەوەیەكی نوێی مۆبایلی A10 بەرهەمدەهێنێت

هەمەڕەنگ

16/08/2019‌ 767 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "سامسونغ" كۆریای باشوور نەوەیەكی نوێی مۆبایلی Galaxy A10 بەرهەمهێناوە، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە.

مۆبایلەكە ناوی A10s شاشەیەكی لەجۆری LCD TFT بەقەبارەی 6.2 بۆس‌و بەدیقەی (1520/720) پێكسڵ هەیەو توانای نمایشكردنی +HD، هەروەها توانای باترییەكەشی 4000 میلی ئەمپێرە.

مۆبایلەكە پرۆسەسێرێكی هەیە لەجۆری MediaTek Helio P22 بەتەكنەلۆژیای (12 نانۆمەتر)، كە رامەكەشی 2 گێگابایتەو میمۆری ناوەكیشی 32 گێگابایتە، كە توانای فراوانكردنی بۆ 512 گێگابایت هەیە.

مۆبایلەكە سیستەمی microSD هەیەو سیستەمی كارپێكردنی سەرەكیشی Android 9.0 Pie، كامێرای سەرەكی (13+2) میگاپێكسڵەو كامێرای پێشەوەشی 8 میگاپێكسڵە.

هـ ـ ح