شارپرێس:
هونەرمەندی سەماكاری میسری فیفی عەبدە تووشی حاڵەتێكی لەناكاوی تەندروستی بوو، بەو هۆیەشەوە رەوانەی نەخۆشخانە كرا.
بەپێی سەرچاوە پزیشكییەكان بەهۆی ئەو حاڵەتە لەناكاوە، فیفی عەبدە لەنەخۆشخانە چەند پشكنینێكی بۆ كراوەو چارەسەریشی وەرگرتووەو دواتر رەوانەی ماڵەوە كراوە.
هەر بەپێی سەرچاوەكان، فیفی عەبدە بەهۆی خواردنەوە تووشی تەسەمووم بووەو هەر ئەوەش بووەتە هۆی تێكچوونی باری تەندروستیو رەوانەكردنی بۆ نەخۆشخانە.
سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، فیفی پێویستی بەماوەیەك پشوو هەیە تا دەگەڕێتەوە باری ئاسایی تەندروستی خۆیو بەو هۆیەشەوە ماوەیەك لەئاهەنگەكان دووردەكەوێتەوە.
فیفی عەبدە سەماكارێكی بەناوبانگی میسریو جیهانی عەرەبییە، كە بەم دوایانە لەبڕیاری وازهێنان پاشگەزبووەو دەستی بەسەماكردن لەئاهەنگە شەوانەكان كردەوە.
هـ ـ ح