هاویشتنی یەك مووشەكی "تۆماهۆك" چەند لەسەر ئەمریكا دەكەوێت؟

جیهان

16/08/2019‌ 1347 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مووشەكی تۆماهۆك بە باشترین و وردترین و كاریگەرترین چەكی ناو جبەخانەی مووشەكی ئەمەریكا دادەنرێت، كە دەتوانرێت لەسەر كەشتی‌و ژێردەریاییەكانەوە لەڕێگای یارمەتی مانگە دەستكردەكانەوە ئاراستە بكرێت .

تۆماهۆك لە خێزانی موشەكە كروزە خۆرەوەكانە، كە چەند شێوەیەكی بەكارهێنانی هەیە، دەتوانرێت كڵاوەی تەقینەوەكەی بەپێی پێویستی و ئامانجكە بگۆڕدرێت. 

هێزی دەریایی ئەمەریكی لە سوریا بۆ پێكانی چەند ئامانجێك بەكاریهێناوە وەك بنكەی ئاسمانی شوعەیرات لەنزیك حومس .

پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە، كە  تەقاندنی یەك مووشەكی تۆماهۆك چەند لەسەر ئەمەریكا دەكەوێت؟
بەگوێرەی ژمارە فەرمییەكان ، هاویشتنی یەك مووشەكی تۆماهۆك یەك ملیۆن دۆلار لەسەر ئەمەریكا دەكەوێت ، كە مەبەست لێی نەوە نوێكانی مووشەكی تۆماهۆكە .

بەو پێیە ، نرخی دوو مووشەك لەو مووشەكە ئەمەریكییانە بەهاكەی بەقەد تانكێكی نوێی "تی ٩٠"ی رووسییە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی