شارپرێس:
ترسناكترین چەك لەسەر مرۆڤایەتی كەتائێستا درووستكرابێت مووشەكی بالیستی ئەمەریكی SLAM (Supersonic Low Altitudem Missil) بووە، كە لەكۆتاییەكانی سەدەی رابردوو لەلایەن ئەمەریكاوە پەرەی پێدراوە .
بەگوێرەی پێگەی Popular Mechanics ، لەوكاتەدا ئەندازیارە ئەمەریكییەكان زۆر لێبڕاوانە كاریان لەسەر دۆزینەوەی ئامرازیك دەكرد، كە جێگای متمانە بێت و بتوانێت بارگە ناوەكییە گەرمییەكان بگەیەنێتە سەر خاكی یەكێتی سۆڤێت، بەهۆی ئەوەی مووشەكهاوێژە هێواشەكان رووبەڕووی چەكی بەرگری ئاسمانی روسی دەبوونەوە ، بۆیە پەرەیان بە مووشەكی بالیستی كیشوەربڕ دەدا، بەڵام بەردەوام لە تاقیكردنەوەكاندا دەتەقییەوە و دەرنەدەچوو ، بۆیە بزوێنەری نەوەكیان خستەناو .
سەرەتا بزوێنەرە ناوەكییەكەیان لەسەر كاگەز خستە سەر مووشەكی SLAM ، دواتر بزوێنەری Tory II لە بیابانی نیڤادا تاقیكردەوە ، ئەندازیارەكان بۆیان دەركەوت ئەو بزوێنەرە ناوەكییە توانای ئەوەی هەیە مووشەكێكی درێژی ٢٦ مەتری خێرا بكات، كە لە كاتژمێرێكدا بگاتە ٣،٥ ماخ و (لە بەرزایی ١٠ كم )، كە دەبوو شەپۆلێكی شۆكهێن دەربكات، كە لەخێرایی دەنگ زیاتر بێت تا، كە ببێتە هۆی وێرانكردنی هەموو ئەو دارستان و تەلار و باڵەخانانەی دەكەوتنە سەر رێرەویرۆیشتنی مووشەكی ناوەكی SLAM.
لەگەڵ ئەوەی چەكە نوێكە وەك مووشەك درووست كرابوو، بەڵام لەراستیدا مووشەكهاوێژێكی بێفرۆكەوان بوو ، كە ١٧ بۆمبی ناوەكی هەڵدەگرت، كە هەریەك لەوان سەدان جار لەو بۆمبە بەهێزتر بوو، كە بەسەر هێرۆشیمادا درا .
هەرچەندە پرۆژەكە نەگەیشتە ئەو قۆناغەی نموونەی سەرەتایی لێدرووست بكرێت، ئەندازیارەكانی SLAM بۆیان دەركەوت، كە بەشی "ئەگزۆز"ی مووشەكەكە تیشكدانەوەی زۆرە، بۆیە دەستیان كرد بە بەرهەمهێنانی مووشەكی كلاسیكی كیشوەربڕ.
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی