راستی دەنگۆی تەقینەوەیەكی ئەتۆمی لەناوچەیەكی روسیا

جیهان

19/08/2019‌ 1827 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی "اخبار الیوم"ی میسری لەسەر ماڵپەڕی خۆی هەواڵێكی بڵاوكردەوە لەسەر تەقینەوەیەكی ئەتۆمی لە روسیاو جەختیكردەوە میسر بەتەواوەتی دوورە لەو تیشكەی لە ئەنجامی تەقینەوەكەدا روویداوە. 

كاتێك ئاماژەیان بۆ بەدرۆ هەڵبەستنی ئەو هەواڵە كرد، بەوەی هیچ تەقینەوەیەكی ئەتۆمی لە روسیا رووینەداوە، رۆژنامەكە پاساوی بۆ هەواڵەكەی هێنایەوە، بەوەی گوزارشتێك بووە لە بەیاننامەیەكی فەرمی دەستەی سێرەگرتنی ئاسمانی، بەمانای ئەوەی رۆژنامەكە لۆمەی درۆكەی خستە ئەستۆی دەستەی حكومی میسر و تاوانباریكرد بەوەی لێهاتوو نەبوون و درۆیان كردووە دەربارەی كاروباری روسیا و هەر بەراستیش هیچ تەقینەوەیەكی ئەتۆمی لەروسیادا رووینەداوە. 

لێرەدا پرسیارێك دروست دەبێت دەربارەی سەرچاوەی هەواڵی تەقینەوەكە، ئەویش ئەوەیە ئایا ئەو سەرچاوەیە پشتی بە هەڵوێستی فەرمی حكومەتی میسر بەستووە؟ یاخود نەبوونی لێهاتوویی و پیشەیی بوونی رۆژنامەوانییە بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەكی باوەڕپێنەكراو؟

ئەگەر بێتوو هەر ئاژانسێكی حكومی لە هەر وڵاتێكدا هەڵە بكات بە بڵاوكردنەوەی زانیاری ناڕاست، ئەوا ئەركی میدیای سەربەخۆیە، وردبینی بكات لەسەر هەواڵەكان و دڵنیا بێت لە رووداوەكە و بەڵای كەمەوە دڵنیا بێت لەڕاستی لەگەڵ دۆخی زەویدا، بۆ ئەوەی رۆژنامە تەنیا ئامرازێك نەبێت بۆ گواستنەوەی زانیارییە فەرمییەكان.

ئەگەر بێتوو –اخبار الیوم- پاساو بهێنێتەوە بەوەی بەیاننامەكە لەژمارەیەكی زۆر لە ماڵپەرە ئەلیكترۆنییەكاندا بەهەمان داڕشتن بڵاوكراوەتەوە، ئەوا دەبێتە شتێكی رێكخراو لەگەڵ ئەوەی نووسراوە دەربارەی هەڵمەتی هەواڵی درۆ، كە گەیشتووەتە كۆماری میسری عەرەبی، ئەمەش ئەو راستییە دەردەخات، هەواڵی درۆی لەم جۆرە لە رۆژنامە رۆژئاواییەكاندا بڵاونابێتەوە وەك ئامرازێكی بانگەشەیی گەورە دژی روسیا، لە كاتێكدا كاتی خۆی پەنتاگۆن 500 ملیۆن دۆلاری خەرج دەكرد لەهەڵمەتی هەواڵی درۆ لەگەڵ داگیركردنی عێراقدا.

 هەرچی پەیوەندی بە گرنگیدانەكانی رۆژنامەی كەناڵی – ئاڕ تی- بە پاڵپشتی كردنی ئێران و توركیا و ئەوانی تر، ئەوا روسیا وڵاتێكی زلهێزەو توانای ئیدارەدانی سیاسەتی هەیە بەوەی پەیوەندی هاوسەنگ و یەكسان دابمەزرێنێت لەگەڵ لایەنە دژیەكەكاندا لەسەر لایەنی ململانێ جیاوازەكان، لە نێویاندا لایەنە دژیەكەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. 

وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا