هێرشەكانی سەر سعودییە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزدەكاتەوە

جیهان

19/08/2019‌ 494 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهۆی ئەو هێرشە موشەكییانەی دەكرێتە سەر چەند ناوچەیەكی سعودییە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەبەرزبوونەوە كردووە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 64 سەنت بەرێژەی 1.1% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 59.28 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 55 بەرێژەی یەك لەسەدا بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 55.42 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

چەند رۆژێكە حوسییەكانی یەمەن هێرش دەكەنە سەر سعودییە، كە تائێستا چەند كێڵگە نەوتییەكی ئەو وڵاتە بەئامانج گیراوەو ئەوەش كاریگەری لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح