ئەڵمانیا لەپشتیوانیکردنى لە سوپاى عێراق و پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

عیراق

20/08/2019‌ 299 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق كۆبووه‌وه‌و بڕیاریشە سەردانى هەرێمى کوردستانیش بکەن.


بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی‌ عادل عەبدولمەهدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ ئانێگریت كرامپ، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌ڵمانیا گه‌یشتووەتە‌ به‌غدای پایته‌خت.


لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بەشداری و هاوکارییەکانی حکوومەتی ئەڵمانیا بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی شەڕی داعش کراوە.


لە کۆنگرەیەکی هاوبەشیشدا لەگەڵ نەجاح شەمەری هاوتا عێراقییەکەی، وەزیری نوێی بەرگری ئەڵمانیا رایگەیاند، داعش لە عێراق کۆتایی نەهاتووە و لەسەر پشتگیرکردنی هێزەکانی عێراق بەردەوام دەبن تا کۆتایی هاتنى تەواوەتى ئەو رێکخراوە.

 

هەروەها وەزیرى بەرگرى ئەڵمانیا جەختیکردەوە، وڵاتەکەى لە پشتیوانیکردنى سوپاى عێراق و هێزى پیشمەرگە لە شەڕى دژ بە تیرۆردا.

س.هـ