هه‌ڵوێستی ئەمریکا له‌باره‌ی لابردنی سەرۆک شارەوانییەکانی باکووری کوردستان ئاشكراكرا

کوردستان

21/08/2019‌ 5394 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، نیگەرانن لە لابردنی کەسانی هەڵبژێردراو و دانانی کەسانی هەڵنەبژێردراو لە شوێنیاندا له‌ توركیا.

مۆرگان ئۆرتادووس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان رایگەیاند، "نیگەرانین لە لابردنی کەسانی هەڵبژێردراو و دانانی کەسانی هەڵنەبژێردراو لە شوێنیاندا".

دووشەممەی رابردوو وەزارەتى ناوخۆى تورکیا هەرسێ سەرۆک شارەوانى ئامەد و مێردین و وان لە پۆستەکانیان دوورخسته‌وه‌ و كه‌سانی دیكه‌ی له‌ شوێنه‌كانیان دانا.

دوێنێش یەکێتی ئەوروپا نیگەرانی خۆی لە دوورخستنەوەی سەرۆک شارەوانییەکانی ئامەد، وان و مێردین دەربڕیبو، وتەبێژی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاندبوو، دوورخستنەوە و دەستگیرکردنی سیاسەتڤانان، دەنگدەران بێبەشدەکات لە هەڵبژاردنی نووێنەرەکانیان و ستەم و زیان گەیاندنیشە بە پرۆسەی دیموکراسی لە نێوخۆی ئەو وڵاتەدا.
ه.م