ئەردۆغان و پۆتین لەبارەی سوریاوه‌ گفتوگۆ دەکەن

جیهان

21/08/2019‌ 582 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری توركیا رایگه‌یاند، ناڕەزایەتییەکانیان گەیاندە لایەنی رووسیا و لە رۆژانی داهاتوودا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ڤلادیمێر پۆتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەده‌ن.

ئیبراهیم کاڵن، وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورای له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "ناڕەزایەتییەکانمان گەیاندە لایەنی رووسیا لە رۆژانی داھاتوودا سەرکۆمارمان لەگەڵ بەڕێز پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدات".

وتیشی، "ناڕەزایەتییەکانمان گەیاندە لایەنی رووسیا لە رۆژانی داھاتوودا بەڕێز سەرکۆمارمان لەگەڵ بەڕێز پوتین پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدات".

كاڵن راشیگه‌یاند، "جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە و بانگەواز لە رژێم و رووسیای پشتیوانیکاری دەکەین کە کۆتایی بە پێشێلکارییەکانیان بھێنن".

ئیبراھیم کاڵن رونیكرده‌وه‌، "ھیچ شتێک لەبارەی گواستنەوەی ٩ھەمین خاڵی چاوەدێریمان لە ئیدلب لەئارادا نییە. ھەموویان لەو شوێنەی کە راسپێردراون سەرقاڵی بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیانن".

لەبارەی ناوچەی ئارام لە سووریا وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا وتی، "لەسەر جێبەجێکردنی، ماوەکە و چۆنیەتییەکەی، لە گفتوگۆداین، رێککەوتنی سەرەتایی لەم بارەیەوە دەتوانین بڵێین کراوە". 

جەختیشی لەوە کردەوە، "لە ھەفتەکانی داھاتوودا ھەنگاوە بڕیارلێدراوەکان دەبینین. دەورییەی ھاوبەشی ھێزەکانی تورکیا و ئەمریکا بەم زووانە لە رۆژھەڵاتی فورات دەبینین".
ه.م