قەریلان: تورکیا ناوى پەکەکە بۆ لەناوبردنى گەلى کوردو هەدەپە بەکاردەهێنێت

کوردستان

11/09/2019‌ 403 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەى گشتى هێزەکانى هەپەگە رایدەگەیەنێت،بە بەکارهێنانی ناوی پەکەکە بەنیازن هەموو دەسکەوتەکانی گەلی کورد بکەنە ئامانج. دەسکەوتەکانی گەلی کورد.
موراد قەرەیلان فەرماندەى گشتى هێزەکانى پاراستنى گەل-هەپەگە لە چاوپیکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆ دەنگی وڵات رایگەیاند"بە بەکارهێنانی ناوی پەکەکە بەنیازن هەموو دەسکەوتەکانی گەلی کورد بکەنە ئامانج. دەسکەوتەکانی گەلی کورد، کار لە هەرشوێنێک، خەباتی یاسایی ئەوان، بۆ نموونە رێکخراوەی رێگەپێدراو لە ئەورووپا و تورکیا، هەدەپە، لایەنە دیموکراتیکەکان و لایەنگری چارەسەری پرسی کورد، هێزەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا، بەرخودێرانی کۆمەڵگەی ئێزدی لە شەنگال وەک پەکەکە نیشان دەدەن و دەیانکەنە ئامانج".
قەریلان ئاماژەى بەوەشکرد، پەکەکە جیاوزە و هیچ پێوەندییەکی هەدەپە و پەکەکە پیکەوە نییە، هەموو ئەو هەوڵدانەی کە دەیانهەویت هەدەپە وەک پەکەکە نیشان بدەن درۆیە و چەواشەکارییە. شتێکی ئاوەها بوونی نییە. داواش لە دەوڵەتى تورکیا دەکات ئەگەر لەوبارەیەوە بەڵگەیەکیان هەیە با بیسەلمێنن. بەس بیانوویەکە بۆ بەڕێوەبردنی سیاسەتی قڕکردن و فشار خستنەسەرهەدەپە.
فەرماندەى گشتى هەپەگە باسى لەوەش کردوە دەوڵەتی تورکیا هێرشی توند دەکاتە سەرهەدەپە، ئێمەش رەخنەیان بکەین کارێکی باش نابێت. ئەگەر دەوڵەت دەیەوێت پەکەکە بسڕێتەوە، پێویست بوو ڕێگەی سیاسەتمەداران نەگرێت. ئەمەش رەتکردن و لەناوبردنێکی زۆر گەورەیە، بەڵام شتێکی ئاسایی نییە. بەهۆی ئەوەوە هێرش دەبەنە سەر هەدەپە، لەبەرئەوەش ئێمە هەدەپە زۆر رەخنە ناکەین.
هەروەها قەریلان باسى لەوەشکردوە، ئەگەر هەدەپە خاوەندارێتی لە ئەرکی خۆی بکردایا، دۆخەکە بەم شێوەیە نەدەبوو. لەئیستادا زۆرێک لە بەرپرسانی هەدەپە لە گرتووخانەکاندان. هەموویان تاوانباردەکرێن و دەڵێن، 'لە کاتی بەرخۆدانی خۆبەرێوەبەرایەتیدا هەدەپە سیاسەتی خەندەقەکانی پاراست'. ئەو قسانە ڕاست نین. هەدەپە پشتگیری ئەو پرۆسەیەی نەکرد. ئەگەر هەدەپە پشتگیری بکرادایا ، دۆخەکە بەم شیوەیە نەدەبوو. هەدەپە بە دوودڵی جوولایەوە. گەلیش بە دوودڵی جووڵایەوە و مێشکیان تێکەڵ بەیەک بوو.
سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنى سوپاى تورکیاش بۆ ناو خاکى هەرێم موراد قەریلان دەڵێت" بەحساب چنگە! چنگی چی، چنگەکەتان چی کردووە؟ ئەوەی کە لە ئێساتدا چنگی١، چنگی٢ پێدەلێن، لە خواکورد تێکچووە. هەموو ڕۆژێک لە پشت و پێشەوە و دەوروبەریان چالاکی دەکرێت. یەک شوێنیان گرتووە ئەویش ئەرمووشە و هەموو رۆژێک لەوێ چالاکی هەیە".
هەروەها فەرماندەگەى هەپەگە جەختیکردەوە کە سوپاى تورکیا هیچ شوێنێکیان نەگرتووەو  لە هەندێک شوێنی بەرزهەن و فڕۆکەی کەشفیش بەسەر سەریانەوەیە. گەریلاش هەموو کاتێک لەدوروبەریانن. ئەم دۆخە بۆ ئەوان چارەسەری نییە. دەشلێت، بەحساب ئێمەشیان ئەپیچایەوە و تا قەندیل دەڕوویشتن. هەوڵیاندا پێشبکەون، بەڵام بینیان گەریلا لەپشت ئەوانن. گەریلا خاوەنی ڕی و ڕیبازی دەوڵەمەندە و بەو شێوەیە دەیانشکێنێت.

س.هـ