شارپرێس:
فڕۆکەی F35ی ئەمریکی بە نزیکەی 36 تۆن تەقەمەنی بۆردومانی دورگەیەکی بچوکی نێو دەریای دجلە لە باشوری شاری موسڵ دەکەن، کە چەکدارانی داعش خۆیان تیایدا حەشارداوە.
هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە تویتێكدا له ههژماری تایبهتی خۆی ڤیدیۆی بۆردومانەکەی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا نیشانی دەدات چۆن بۆمبەکان بە ڕیز لە دورگەی کەنعوسی موسڵ دەتەقێنەوە.
کۆلۆنێل مایەڵز کاگنس، وتەبێژی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی نووسیویەتی، فڕۆکەکانی F15 و F35 بۆردومانی دورگەکەیان کردووە.