خەوتن لەگەڵ سەگ سوودی بۆ تەندروستی جەستەی مرۆڤ هەیە

تەندروستی

12/09/2019‌ 438 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەخۆشخانەی Mayo Clinic لە لێكۆڵینەوەیەكدا گەیشتن بەو ئەنجامەی، خەوتن لەگەڵ سەگی ماڵی چەند سودێكی گرنگی هەیە، كە سودەكان تایبەتن بە خەوتن.

لێكۆڵینەوەكە لەسەر 40 كەس ئەنجامدراوە، كە چێژ لەوە دەبینن لەگەڵ سەگە ماڵییەكەیەندا بخەون، دەركەوتووە ئەو كەسانە خاوەنی خەوێكی تەندروستن و هەست بەئاسودەییەكی زۆر دەكەن.

لویس كراهن، لە نەخۆشخانەكەوە وتی: زۆر كەس وا بیردەكەنەوە بوونی ئاژەڵ لە ماڵەكانیاندا زیانی هەیە، بەڵام ئێمە بۆمان دەركەوت زۆر كەس هەست بە ئاسودەیی و ئاسایشێكی زۆر دەكەن كاتێك لەگەڵ ئاژەڵەكانیاندا دەخەون.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ

بەپەلە