ژەمە خواردنێكی تەندروست وا دەكات كە زیاتر بژیت

تەندروستی

12/09/2019‌ 388 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆرێك لەلێكۆڵینەوەكان ئەوەیان سەلماندووە، كە خواردنی تەندروست، تەندروستیت باشتر دەكات و كەمتر تووشی نەخۆشی دەبیت، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی تەمەنت درێژتر بێت و لەكەسانی تر زیاتر بژیت.

لێكۆڵینەوەیەك، كە لە پەیمانگای Neuromed Mediterranean Neurological Institute ی ئیتاڵی ئەنجامدراوە دەركەوتووە ئەوانەی لە ژەمە خۆراكەكانیاندا لاسایی وڵاتانی سەر دەریای ناوەڕاست بكەن تەمەنییان درێژ دەبێت.

 لەبەر ئەوەی تاكی وڵاتانی سەر دەریای ناوەڕاست بە شێوەیەكی گشتی تەمەنیان درێژە، وڵاتەكانیش فەڕەنسا و یۆنان و ئیسپانیا و ئیتاڵیا دەگرێتەوە.

بە شێوەیەكی گشتییش خواردنەكانی وڵاتی سەر دەریای ناوەڕاست ئەمانەن، سەوزەواتەكان و پاقلەمەنییەكان و چەرەسات و میوە و فاسۆلیا و ماسی و دانەوێڵیە و ڕۆنی بێ زیان وەكو ڕۆنی زەیتون. 

هەروەها بە شێوەیەكی كەم گۆشت و پەنیر دەخۆن، ئەو خواردنانەی، كە دەیخۆن كاریگەرییەكی ئەرێنی ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستیان هەیە، بە تایبەتی تەندروستی دڵ.

بە پێی لێكۆڵینەوەكە، ئەو وڵاتانە كەمترین ڕێژەی مردنیان تێدایە بە نەخۆشییەكانی شێرپەنجە و نەخۆشییەكانی دڵ.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ