چۆن لەكێشەی بۆنكردنی پێیەكانمان ڕزگارمان ببێت؟

تەندروستی

12/09/2019‌ 673 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كاتێك پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە جەستە ئارەق دەكاتەوە، هەروەها پێیەكانیش بەهەمان شێوە، بەتایبەت نزیكبن لە پێڵاوەوەو لە كەشوهەوای گەرم و تەنانەت لەكاتی ئیلتیهابكردنیشدا.

پسپۆر لەو بوارەدا پزیشك جۆی رۆلاند دەڵێت: ئیلتیهاب كردن كاتێك روودەدات، كە ئەو بەكتریای لەسەر پێست دەژی لەناو پێڵاوەكەت دا دەست دەكات بە خواردنی ئارەقەكەت، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی ئەو بۆنە ناخۆشە لە پێیەكاندا.

دكتۆر ڕۆلاند چەند ئامۆژگاریەكمان دەداتێ لەسەر ئەم حاڵەتە لەوانەش: شتنی پێیەكان شتنی پێیەكان تەنیا شتنێكی ئاسایی نییە، ئەو وتیشی: پێشنیاری ئەوە دەكەم، كە بە سركە و ئاو، یاخود خوێ و ئاو بشۆرێت.

شۆردن بە خوێ، لەڕێگەی تواناەوەی كوپێك لەخوێ و كردنە ناو سەتلێك ئاوی گەرمەوە بۆماوەی ١٠ بۆ ٢٠ خولەك ئەمەش هیچ بەكتریایەك ناهێڵێت لەسەر پێست.

بۆ شۆردن بە سركە، دوو بەش لە ئاو و یەك بەش لە سركە لە سەتڵێك بكە و ئاوی نمیچە گەرمی تێبكە بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەك پێیەكانتی تێبكە و بیشۆ له هەفتەیەكدا یەكجار.

دەتوانیت سركەی سپی یاخود سركەی سێو بەكاربهێنیت، كە سركە ناهێڵێت بەكتریا لەسەر پێست گەشە بكات. تێبینیەكی گرنگ، نابێت ئەمە بەكاربهێنرێت ئەگەر برین و بڕاوی هەبوو لەسەر پێست.

گەریش تەنیا بە شتنێكی ئاسایی دەتەوێت بۆنەكە لابەریت، بیرت نەچێت نێوان پەنجەكانیش جوان بشۆ.

پێیەكان وشك ڕابگرە
هەر ڕێگایەك، كە بەكاری دەهێنیت دڵنیابە لەوەی ، كە پێیەكانت وشك بكەیتەوە دوای خۆشۆردن و مەلەكردن، لەبەر ئەوەی بۆنی زۆر ناخۆش لە شێداریەوە دروست دەبن، بۆیە گرنگە هەتا دەتوانیت پێ و گۆرەوی و پێڵاوەكانت بەوشكی بهێڵیتەوە.

ئەگەر پێیەكانت ئارەقیان كردەوە بەپێ تێپەڕبوونی كات، ئەوا گۆرەوی زیادە بكەرە ناو جانتاكەتەوە  لەدوای نیوەڕۆ، یاخود لەدوای وەرزشكردن گۆرەویەكان بگۆڕە.

دەتوانیت بە لەپێكردنی گۆرەوی لۆكە پێیەكانت بە وشكی ڕابگریت، یاخود ئەو پێڵاوانەی، كە لە چارم و لۆكە دروستكراون.

ئەو مادە سروشتییانە رێگە بە شێداریەكە دەدەن، كە ببن بە هەڵم، مادە دروستكراوەكانی وەك نایلۆن و پلاستیك شێداری دروست دەكەن.

بەكارهێنانی پاودەر
ئەگەر تێبینت كرد پێیەكانت ئارەق دەكەنەوە، ئەوا دەكرێت دەرمانی دژە ئارەقكردنەوە بەكار بهێنیت. 

ئەگەر ئەمانەش سوودیان نەبوو ئەوا سەردانی پزیشك بكە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێوست.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل