كامیان خراپترن بۆ جەستەی مرۆڤ؟ شەكر یاخود چەوری

تەندروستی

12/09/2019‌ 2038 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژێك دەخوێنیتەوە، كە بەرهەمە شیرەمەنییە پڕچەوریەكان پەیوەندیان بە نەخشییەكانی دڵەدەمارییەكانەوە هەیە، ئەوەش كەمتر لە بەرهەمە شیرەمەنییە كەم شەكران.

 ڕۆژی دواتر، پزیشكەكەت پێت دەڵێت چەوری تەندروست نییە و پێشنیاری سیستەمی خۆراكی كەم چەوریت بۆ دەكات، پاشان دەخوێنیتەوە، كە چەوری وەك شەكر خراپ نییە، ئایا دەبێت بڕوا بەچی بكەیت؟

پزیشكی پسپۆر لەبواری دڵ كەیت پاتۆن دەڵێت: شەكر و چەوری هەردووكیان خراپن بۆت، هەرچۆنێكبێت ئێمە باسی چەوری تێر و چر دەكەین لەپاڵ شەكردا، لێرەدا ئاڵۆزییەكان خۆیان دەبینەوە.

چ خۆرە چەورییەك زیانبەخشە؟
چەوری تێر و چر خراپن بۆت، ئەو جۆرەی تووشی نەخۆشییەكانی سوڕی كۆرنۆری دەكات و چەوری چڕ دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ڕێژەی كۆریسترۆل و پرۆتینی چەوری، ئەمەش دەبێتە هۆی ئیلتیهابكردن و دروستبوونی نەخۆشییەكانی سووری كۆرۆنەری. 

چەوری تێر لەبنچینەدا لە بەرهەمی ئاژەڵیدا دەبینرێت، هەروەها لەهەندێك جۆری تایبەت لە رۆنی ڕووەكیدا دەبینرێت وەك گوێزی هندی و رۆنی خورما.

كام چەورییە باشە بۆت؟
زۆربەی خەڵك سیستەمێكی بێچەوریان بە ئەستەم پێی دەدۆزرێتەوە، هەواڵە دڵخۆشكەرەكە ئەوەیە، كە پێویست ناكات هەموو جۆرەكانی چەوری لەبیر بكەیت بۆ ئەوەی بە تەندروست بمێنیتەوە.

جۆری چەورییەكانی  Monounsaturated و polyunsaturated لە ڕاستیدا سوودی بۆت هەیە .

گۆڕینی چەوری تێر لە سیستەمی خۆراكیدا بەو دوو جۆرە چەوریە، دەكرێت لە نەخۆشییە دڵە دەمارییەكان بەدوورت بكات.

سەرچاوەكانی دەستكەوتنی چەوری Monounsaturated لە زەیتی زەیتون، زەیتی ئاڤۆكاد و بوندقەكاندایە.

ئۆمێگا ٣ و ئۆمێگا ٦ سەرچاوەكەی زۆر باشن بۆ دەستكەوتنی چەوری  polyunsaturated .  ئۆمێگا ٣ ئەو جۆرە چەورییەكە، كە لەش ناتوانێت دروستی بكات‌و مەترسییەكانی تۆپەڵبوونی خوێن كەمدەكاتەوە. 

سەرچاوەكانی ئۆمێگا ٣ لە ماسی سەلەمۆن  و گوێزدا دەست دەكەوێت

ئۆمێگا ٦ خانەی تەندروست ڕیشاڵییە دەمارەكان پێكدەهێنێت. 

لە قاڵەی سۆیا، گەنم، گەنمەشامی دەستدەكەوێت.

بۆ شەكر ئەوەندە شیرین و باش نییە بۆمان؟
شەكر هێڵێكە لەنێوان تەندروستی و ناتەندروستی دا، هەندێك شێوەی شەكرد بە سروشتی لە میوە (فركتۆز) و شیر (لاكتۆز)، كە پارێزراو و تەندروستە، بەشێوەیەكی هاوسەنگ بخورێتەوە لە سیستەمی خۆراكیدا.

كێشەكە لە شەكری زیادكراودایە، ئەم جۆرە شەكرە (سوكەرۆزە) بە شێویەكی سروشتی دەرناكەون لە خواردندا وەك چكلێت و نوقڵو، پسكیت و دۆندرمە. 

شەكر لەچەند شوێنێكی دەگمەندا دەردەكەون. وەك نان و سۆسی تەماتە و دانەوێڵە، بۆیە لە بەكارهێنانی شەكر دوور كەوەرەوە بۆ دووربوون لەمەترسییەكانی نەخۆشی شەكرە.

ڕینماییەكی خۆراك لە گۆڤارێكی ئەمەریكی تایبەت بە تەندروستی مرۆڤ لە ئەمەریكا ئاماژە بەوە دەدات، كە ئافرەت نابێت لە ١٠٠ كالۆری واتا (٦ كەوچكە چا /٢٥ گرام) و بۆ پیاوان لە ١٥٠ كالۆری واتا (٩ كەوچكە چا/ ٣٦ گرام) بەكاربهێنن.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل