كامیان باشترە لە چاو بكرێت؟ چاویلكە یاخود عەدەسە

تەندروستی

12/09/2019‌ 570 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەكارهێنانی چاویلكەی چاو، یاخود عەدەسەی چاو بۆ ڕوونكردنەوەی بینین، زیاتر بەندە بە شیوازی ژیان و ئارمی و باری دارایی كەسەكەوە، كە دەبێت ئەمانە لە چاوبگیرێت بۆ ئەوەی بڕیار بدریت لەسەری.

پێش ئەوەی بڕیاربدەیت كامیان باشترە ئەوە بخەرە مێشكەوە، كە پێویست ناكات ئەمە لەوی تریان باشتربێت، بەڵكو لەرووی سوود و زیانەكانەوە لەسەر بینانیی چاو بڕیار دەدەرێت، كە كامیان تەندروسترە.

چاویلكە سوودی زۆر بەچاوەكان هەیە زیاتر لە عەدەسە،  پێویستی بە پاكردنەوەیەكی كەمترە، پێویست ناكات دەست لەچاوەكانت بدەیت بۆ ئەوەی لە چاویان بكەیت، ئەمەش مەترسی هەوكردنی چاو كەم دەكاتەوە. 

هەروەها چاویلكە نرخەكەشی زۆر كەمترە لە عەدەسە و هەموو كاتێك پێویست ناكات زوو زوو بیانگۆڕین.

چاویلكەكان دەتوانن شتێك ئەنجام بدەن، كە عەدەسە ناتوانێت، ئەویش ڕێكخستنی بڕی ڕووناكییە بۆ سەر چاوەكانت و هێمن و بینایەكی جوان پێ دەدات.

بەتایبەت  چاویلكەی  فۆتۆكرۆمیك لەناو ماڵدا ڕوونن، بەڵام بە ئۆتۆماتیكی تارك دەبن، كە بەر تیشكی خۆر دەكەون. 

هەرچەندە هەندێك عەدەسە دەتوانن ڕێگە لە تیشكی UV بگرن لەچوونە ناو چاوەكانەوە، فۆتۆكرمیكی چاویلكە ١٠٠ ٪ دژی تیشكی UV دەجەنگن نەك تەنیا ناوچاو لە UV  بەڵكو برژانگەكانیش دەپارێزن بە هەمان شێوە.

چاویلكە دەتوانێت كەسایەتیت تایبەت مەند بكات و ستایڵێكی نایابت پێ ببەخشێت.

عەدەسەكانیش هەندێك سوودیان بەسەر چاویلكەكاندا هەیە.
عەدەسە بە ڕاستەوخۆیی دەكرێتە سەر چاو، بۆیە بینایی و دیمەنەكان جوانتر دەبینرێت، دەتوانێت لە كاتی وەرزشكردندا بەكاریان بهێنیت بەبیێ لابردنیان، یاخود كەوتنیان، تەنانەت دەتوانیت ڕەنگی چاوەكانتی پێبگۆریت، بۆیە ئێستا كامیان لەگەڵ شێوازی ژیانی تۆدا دەگونجێت؟

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل