وێنەو زانیاری.. ترسناكترین فڕۆكەكانی جەنگی لە جیهاندا

جیهان

12/09/2019‌ 2984 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپا هاوچەرخەكان هەوڵ دەدەن هێزی ئاسمانیان ژمارەیەكی زۆر فڕۆكەی جەنگی تێدابێت، كە بتوانرێت ئەركە ئاسمانییەكانی جێبەجیێكەن، جا هەر لە فرۆكەی ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە بۆ فرۆكەی جەنگی باڵادەستی ئاسمانی.

گۆڤاری "میلیتەری وۆچ مەگەزین" بڵاویكردەوە، كە بەراوردكردنی ژمارە و جۆرێتی ئەو هێزە ئاسمانییەی سوپا هاوچەرخەكان هەیانە لەرووی وردی زانیارییەكان و توانای دەستكەوتنیان رووبەرووی هەندێك سەختی دەبێتەوە.

هەروەها ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، كە قەبارەی هەر هێزێكی ئاسمانی هەر دەوڵەتێك چارەنووسی لەهەر رووبەڕووبوونەوەیەكی ئاسمانی ئایندەیی دیاری دەكرێت.

پێگەی گۆڤارەكە ٧ جۆر فرۆكەی دەستنیشان كردووە و  راشیگەیاندووە، هەر دەوڵەتێك خاوەنی ئەو جۆرە فرۆكانە بێت ئەوە ڕێساكانی جەنگ لەبەرژەوەندی خۆی دەگۆرێت و باڵادەستی خۆی بەسەر دەوڵەتانی تردا دەسەپێنێت.

فڕۆكەی باڵادەستی ئاسمانی 
ئەوانە فرۆكەی حەبەلاحن، تەنیا ٣ دەوڵەت لەجیهاندا خاوەنی ئەو فرۆكانەن، كە روسیا و چین و ئەمریكان، ئەویش لەبەر ئەوەی خەرجی درووستكردن و كارپێكردنیان زۆرە.

ئەركی ئەو فرۆكانە بریتییە لە لەناوبردنی ئامانجە ئاسمانییەكانی دوژمن و وێرانكردنی بەرگرییە ئاسمانییە پێشكەوتووەكانی دوژمن، ئەمەش مانای كردنەوەی بوار لەبەردەم ئەو فرۆكەو مووشەكهاوێژانەی ئەوەندە پێشكەوتوو نین.

فرۆكەی فرەئەرك 
ئەوانە فرۆكەی كەم خەرجی تر و كەمكێشترن و دەتوانن جەنگی ئاسمانی لەگەڵ فرۆكەی دوژمن بكەن و ئامانجە زەمینییەكان بپێكن.

مووشەكهاوێژی بچووك 
ئەوانە فڕۆكەی جەنگی قورسن، دەتوانن مووشەك و بۆمب هەڵبگرن بۆ وەشاندنی گورزی زەمینی لە بەرزایی زۆرەوە، ئەوە سەرباری پڕچەككردنێكی دیاریكراو بۆ رووبەرووبوونەوەی هەر مەترسییەكی ئاسمانی لەكاتی فڕیندا.

فرۆكەی هێرشبەر 
ئەوانە فرۆكەی بچووك و مامناوەندن، دەتوانێت لەبەرزاییەكی نزمەوە مامەڵە لە ئامانجە زەمینییەكان بكات و بەچەكی كورتمەودا و موشەكی دژە تانك پرچەككراوە، هەندێكیشیان بەچەكی ئاسمانی-ئاسمانی پڕچەككراون.

موشەكهاوێژی قورس (گەورە) 
زەبەلاحترین و قورسترین فرۆكەی جەنگییە، ئەركی پرۆسەی بۆردومانكردنی ستراتیژی ئامانجی دوور مەودای پێسپێردراوەو دەتوانێت لەكاتی هەستانییەوە هەزاران كیلۆمەتر ببڕێت بێئەوەی سووتەمەنی تێبكرێتەوە.

ئەو فرۆكانە وا دیزاین كراون تا ببنە سەكۆی هاویشتنی موشەك و بۆمبی ناوەكی و كلاسیكی بۆ سەر ئەو پێگانەی دەكەونە قووڵایی خاكی دوژمنەوە، كە زۆرجار لە كیشوەرێكی تردایە.

جۆرە نوێكانی ئەم جۆرە مووشەكهاوێژە قورسانە بەموشەكی كرووزی دوورمەودا پڕچەككراون، كە دەتوانرێت بۆ وێرانكردنی بەرگرییە ئاسمانییەكانی دوژمن بەكاربهێنرێن.

تەنیا ئەمەریكا و روسیا و چین خاوەنی ئەو جۆر فرۆكانەن و كاریان پێدەكەن.

ئاواكس ( ئاگاداركردنەوەی پێشوەختە) 
ئەو فرۆكانە تەكنەلۆژیای سەربازی پێشكەوتوویان تێدایە، كە دەتوانن پێشوەختە ئامانجەكانی دوژمن ئاشكرابكەن لەو دوورییەی، كە دەتوانن رووماڵی بكەن و بەر لەوەی بگاتە بواری ئاسمانی دەوڵەتەكە لەناوی بەرن.

ئەو جۆرە فرۆكانە دەتوانرێت بكرێن بە ناوەندی سەركردایەتی‌و كۆنترۆڵكردن و ئیدارەدانی پرۆسە سەربازییەكان بۆ ئەو فرۆكە شەڕكەرانەی ئەركەكانیان جێبەجێیان دەكەن.

فڕۆكەی كۆن 
ئەو فرۆكانە كۆنن و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش نەوەی چوارەمی فرۆكە جەنگییەكان، بەڵام زۆر گۆرانكاریان تێدا كراوەو پێشخراون بۆئەوەی بتوانن بەشداری جەنگی ئاسمانی هاوچەرخ بكەن.

لەگرنگترین ئەو گۆرانكارییانەی لەو فرۆكانەدا دەكرێت بریتییە لە كابینەی فرۆكەوانەكان، رادارەكانی ،  خاڵی بەستنی چەكەكان‌و جۆری ئەو موشەك و بۆمبانەی بەكاریان دەهێنێت.

ئامادەكردن: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی