له‌باره‌ی له‌شكركێشییه‌كانی توركیا، یاداشتێك ده‌درێته‌ حكومه‌ت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان

کوردستان

12/10/2019‌ 1142 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
به‌مه‌به‌ستی دروستكردنی ھەماھەنگی و پشتیوانی رۆژئاواو دژایەتی لەشکرکێشی تورکیا    بەئامادەبونی کۆمەلێک لەنوێنەرانی حزبەکان و رێکخراوە مەدەنیەکان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ شاری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو.
 
له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ رۆشنبیر، سیاسی و نوێنه‌ری حزبه‌كان تیایدا به‌شداربوون بڕیاردرا یاداشتێک ئامادەکەن بۆ حکومەتی ھەرێم و کایەنە پەیوەندیدارەکان تا لەسەر ئەم لەشکرکێشیەی تورکیا ھەنگاوی جدی بنێن و ھەکۆێستی کرداریان ھەبێت.

له‌ یاداشته‌كه‌دا هاتووه‌، "داگیرکاری بۆ سەر ئەم ناوچەیە لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە بارودۆخێک دەخوڵقێنێت کە تیایدا ڕێکخراوی داعش دەتوانێت دروست ببێتەوە و دووبارە تاوان لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجام بداتەوە. هەروەها جارێکی دیکە مەترسی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و تەواوی جیهان دادەنێتەوە، کە دەبێتە هۆی کوشتار و وێرانکارییەک دروست ببێت کە بە ئاسانی نەخەمڵێنرێت و دەبێتە هۆی ناچارکردنی ملیۆنان خەڵک بۆ کۆچکردن و بوون بە پەنابەر". 

بانگەوازێکی بەپەلە

بۆ ڕۆژی جیهانی هەڵوێست گرتنەبەر لە ڕێکەوتی ۱۲ی تشرینی یەکەم

لە دژی داگیرکاری تورکی و پاکتاوی نەژادی کوردەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا


لەو ساتەوەی پارتی کوردانی دیموکراتی خۆبەڕێوبەر (ڕۆجاڤا) دروستبوو لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سنووری نێوان تورکیا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا زۆر سەقامگیر بووە. وە هیچ هەڵوێستێکی سەربازی دژی تورکیا لەم ناوچەیەوە سەری هەڵنەداوە. لەم کۆبوونەوانەی دواییدا کە لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە نێوەندگیری بۆ کراوە لە نێوان ڕۆژئاڤا و تورکیادا، هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕەزامەندی خۆیان پیشانداوە بۆ کارکردن لەسەر بەرقەراربوونی ئاشتی.

لەو لێدوانەی کە لەم دواییانەدا لە کۆشکی سپییەوە ڕاگەیێندرا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پەیمانی نێوان ڕۆژئاڤا و دەوڵەتی تورکی شکاندووە. پەیامەکە بە ئاشکرا ئەوە نیشان دەدات کە ئەمریکا پشتی کوردەکانی بەرداوە، ئەمەش وا دەکات ئەو ناوچەیەی کە لە سووریادا بەهەشتی خوڵقاندووە و سەقامگیری و پێکەوەژیان تێدا چەسپێندراوە، ڕووبەڕووی سەردەمێکی دیکە لە جەنگی خوێناوی ببێتەوە.

ئەردۆغان و ڕژێمە دەسەڵاتگەراییەکەی نوێنەرایەتی دیکتاتۆرییەکی تۆتالیتاری و سەربازگەیی و چەوساندنەوەی توندوتیژانە دەکات دژ بە کەمایەتییەکان و کورد و هاوپەیمانەکانی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا. زیاد لە ۱۱۰۰۰ ژن و پیاو لە هێزەکانی ئاسایشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ژیانی خۆیان بەخت کردووە لە پێناو ڕزگارکردنی ناوچەکە لە دەست چەکدارانی داعش. بۆ پاراستنی دانیشتوانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی ڕۆشنتر بۆیان. وە زیاد لە ۲۲۰۰۰ خەڵک بریندار بوون لەم کەمپینە سەختەدا. بەهۆی ئەمەوە، جیهان لە دەستی دڕندەیی چەکدارانی داعش ڕزگاریبوو.

داگیرکاری بۆ سەر ئەم ناوچەیە لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە بارودۆخێک دەخوڵقێنێت کە تیایدا ڕێکخراوی داعش دەتوانێت دروست ببێتەوە و دووبارە تاوان لە دژی مرۆڤایەتی ئەنجام بداتەوە. هەروەها جارێکی دیکە مەترسی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپا و تەواوی جیهان دادەنێتەوە، کە دەبێتە هۆی کوشتار و وێرانکارییەک دروست ببێت کە بە ئاسانی نەخەمڵێنرێت و دەبێتە هۆی ناچارکردنی ملیۆنان خەڵک بۆ کۆچکردن و بوون بە پەنابەر. 

هەر بۆیە، ئێمە داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی دەکەین کە هەڵوێستیان هەبێت لە دژی داگیرکاری تورکی و پاکتاوی نەژادی کوردەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕێکەوتی ۱۲ی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹.


ـداگیرکاری تورکی بوەستێنن
ـپاکتاوی نەژادی بوەستێنن