له‌ بۆسه‌یه‌كدا ژماره‌یه‌ك چه‌كداری سەر بەتورکیا له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ كوژران

کوردستان

12/10/2019‌ 2479 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی
دوای ئەوەی گرووپە توندڕەوەکانی سەر بە تورکیا رایانگەیاند، دەستیان بەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی رۆدکۆ / لەنێوان حەسەکە و حەلەبدا گرتووە، هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنن ڕێگاکە ئێستا کراوەیە و بەتەواوەتی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانیاندایە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات جەخت دەکەنەوە دوای دانانی بۆسەیەکی قایم توانیاویانە بەتەواوەتی ڕێگاکە لە گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە تورکیا پاکراوەتەوە.

هەسەدە دەڵێت، دوای گەمارۆدانی هێزە هێرشبەرەکە بەشی زۆریان کوژران و بەشێکیشیان دەستگیر کراون و ئەوانی تریش بەرو ناو خاکی تورکیا رایانکردووە.

پێشتر گرووپی توندڕەوی ئەحرار شەرقییە کە گرووپێکی سەر بە تورکیان، رایانگەیاندبوو کە توانیایانە دەست بەسەر ڕێگای نێودەوڵەتی نێوان حەلەب و حەسەکەدا بگرن.