شارپرێس: لوقمان حاجى قادر
یۆسی كۆهین، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیلی (موساد) دووپاتی كرده‌ووه، تیرۆركردنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسه‌وانی شۆرشی ئێرانی مه‌حاڵ نییه، به‌ڵام "ئه‌مه ئامانجی موساد نییه".
ئه‌و قسه‌یه‌ی كۆهین له دوای هه‌فته‌یه‌ك هات له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ئێران كه هه‌وڵێكی تیرۆركردنی قاسم سلێمانی یان پوچه‌ڵ كردۆته‌وه و ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسڕائیلی و ده‌زگا عه‌ره‌بییه‌كانیش به‌و هه‌وڵ و كۆششانه تۆمه‌تبار كرد.
كۆهین وتیشی، "هێشتا سلێمانی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی نه‌كردووه كه بیخاته لیستی تیرۆركردنی موساده‌وه"، وتیشی، تیرۆركردنی سوله‌یمانی مه‌حاڵ نییه". ئه‌م قسانه هی سه‌رۆكی ده‌زگای موسادن كه له گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی "بامیشباحا" كردوونی.
كۆهین رونیكرده‌وه، "ئیسڕائیل زانیاری ته‌واوی هه‌یه له‌سه‌ر جموجۆڵه‌كانی قاسم سلێمانی و فێری ئه‌وه‌ش بووه چۆن پوچه‌ڵیان بكاته‌وه".
ئه‌وه‌شی وت، "پاكتاوكردنی دوژمنان ئامانجه‌كه‌ی سڕینه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانه نه‌وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه، هه‌ر لایه‌نێك هه‌ڕه‌شه له ئیسرائیل بكات ، ده‌بێت هه‌ست به به‌هێزی مشته‌كۆله‌ی ئیسرائیل بكات".
كۆهین پیشی وایه، "ئیران ده‌ستبه‌رداری كۆششه‌كانی نه‌بووه بۆ ده‌ستكه‌وتنی توانستی ئه‌تۆمی سه‌ربازی، ئیسرائیلیش هه‌موو كۆششێك ده‌كات ئه‌و پڕۆژانه‌ی ئێران پوچه‌ڵ بكاته‌وه، ووتیشی ئیسڕائیل به‌رژه‌وه‌ندی له‌وه‌دا نییه به‌ره‌نگاری ئیران ببێته‌وه، تاكه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ته‌لئه‌بیب به‌رگرتنه له ئێران كه ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی".
كۆهین باسی له‌وه‌شكرد، "ئیسرائیل نایه‌وێت ڕژێمی ئیرانی بڕوخێنێت یان تۆڵه له زانایانی ئه‌تۆمی ئێرانی بكاته‌وه، ناشیه‌وێت بۆردومانی ئێران بكات، ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت ته‌نها ئه‌وه‌یه ئێران ڕاكێشینه سه‌ر مێزی گفتوگۆكان و ڕێككه‌وتننامه‌یه‌كی دیكه‌یان له‌گه‌ڵ مۆر بكه‌ین كه نه‌توانێت بۆ له‌مه‌ودوا ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی".