شارپرێس:
دوای ئه‌وه‌ی نوێنه‌ری ئه‌مریكا له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ڕه‌شنوسی به‌یاننامه‌ی ئیدانه‌كردنی له‌شكركێشی توركیای بۆ سوریا گه‌ڵاڵه‌كرد، به‌ڵام ڕوسیا شكستی به به‌یاننامه‌كه هێنا.
ئاژانسی نۆڤۆستی ڕوسی بڵاویكرده‌وه، نوێنه‌ری ڕوسیا له‌ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نه‌بووه ده‌سته‌واژه‌ی "ئیدانه‌كردن" له‌به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌مریكادا بێت.
هاوكات له‌ڕه‌شنوسه‌كه‌دا داواده‌كرا توركیا ده‌ستبه‌جێ هێرشه‌كانی بوه‌ستێنێت و له‌ڕێگه‌ی كه‌ناڵه دیبلۆماتییه‌كانه‌وه هه‌وڵی ڕه‌واندنه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌كانی بدات، به‌ڵام ڕوسیا شكستی به‌و هه‌وڵه هێنا.
ڕ . ج