شارپرێس:
وه‌رگێرانى : لوقمان حاجى قادر
پارتی (ته‌حیا تونس) كه یوسف شاهیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستا ڕابه‌رایه‌تی ده‌كات، هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانییه‌كانی ئاینده‌ی پارته‌كه‌ی ئاشكرا كرد و ووتی ئه‌وان هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش گره‌وه‌كانی پارتی نه‌هزه‌ی ئیسلامی‌یان پوچه‌ڵ كرده‌وه كه ببێته هاوپه‌یمانی ئاینده‌ی ئه‌و پارته ئیخوانییه بۆ پێكهینانی حكومه‌تی تازه‌ی تونس.
شاهید به‌م لێدوانه‌ی هاته‌پاڵ ئه‌و كه‌سایه‌تی و پارتانه‌وه كه بڕیاریان داوه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتی نه‌هزه‌ی ئیسلامی نه‌كه‌ن وه‌ك نه‌بیل قه‌ڕه‌وی، ڕه‌ووتی دیموكراتی (وه‌سه‌ت یه‌سار) ، ڕه‌ووتی ئازادی ده‌ستوری به سه‌رۆكایه‌تی عه‌بیر مو‌سا، وه جوڵانه‌وه‌ی گه‌ل (ڕه‌ووتی ناسڕی) كه هێشتاش خۆیان له‌و باره‌وه یه‌كلایی نه‌كردۆته‌وه و له گفتوگۆ و مشتومڕدان.
پارتی ته‌حیا تونس 14 كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستهێناوه له په‌رله‌مانی تازه‌ی تونس‌دا.
شاهد به‌م هه‌نگاوه‌ی ڕێگری له پارتی نه‌هزه‌ی ئیسلامی كردووه سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی ئاینده‌ی تونس بكات. له ماوه‌ی 3 ساڵی حوكمڕانیشی به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نه‌هزه‌ی ئیسلامی، هه‌وڵیداوه ئه‌وه ده‌ربخات كه به‌رنامه‌ی پارته‌كه‌ی له‌وه‌ی نه‌هزه جیاوازه و هاوپه‌یمانی حكومه‌تیش له‌گه‌ڵ نه‌هزه واتای هاوپه‌یمانییه‌كی ستراتیژی نییه.
چاودیران ده‌ڵین پارتی ته‌حیا تونس گه‌یشتۆته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه خراپی ئه‌نجامه‌كانی له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانییه‌كه‌ی تونس، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ پارتی نه‌هزه‌ی ئیسلامی له حكومه‌تی پێشوودا، ئه‌مه‌ش كه‌لێنی نێوان ئه‌و پارته و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی فراوانتر كردووه كه خاوه‌ن ئاراسته‌یه‌كی لیبڕاڵی مامناوه‌نده.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی شاهد دوای چه‌ند كاتژمێرك هات له هه‌ڵوێسته‌كه‌ی نه‌بیل قه‌ڕه‌وی سه‌رۆكی پارتی تونس به‌وه‌ی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ نه‌هزه‌دا ناكات، چاودێرانیش ده‌ڵێن ئه‌مه به‌رجه‌سته‌ی ترسی ئه‌و پارته‌یه به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ نه‌هزه هاوپه‌یمانبن و سه‌ركێشی بكه‌ن تووشی شكست ده‌بن. قه‌ڕه‌وی له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی (حیوار تونسی) به ڕاشكاوی ووتی كه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ نه‌هزه گرێناده‌ن.
قه‌ڕه‌وی ووتیشی هه رلایه‌نێك له‌گه‌ڵ نه‌هزه چۆته هاوپه‌یمانییه‌وه وێران و زه‌ره‌رمه‌ند بووه و دۆڕاوه. بۆیه ئه‌وان نایانه‌وێت ببنه كۆچی قوربانی ئه‌و پارته ئیسلامییه و له ڕیزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا ده‌مێننه‌وه. ووتیشی جگه له ئیسلامی سیاسی وه‌ك پارتی نه‌هزه‌ی ئیسلامی، ئه‌وان هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانی دیكه‌دا ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنیش پارتی (قه‌لبی تونس) دووه‌م بووه و 38 كورسی به‌ده‌ستهێناوه).
چاودیرانیش پێیان وایه كه شاهد و قه‌ڕه‌وی و عه‌بیر مو‌سا، هه‌ڵوێستی خۆیان له باره‌ی به‌ستنی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ نه‌هزه‌دا یه‌كلاییكردۆته‌وه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات پارتی یه‌كه‌م ده‌ستبه‌رداری ئه‌وه بێت داوای سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی تونس بكات و هه‌له‌كه بداته ده‌ست پارتی دووه‌م ، به‌مه‌ش پارتی نه‌هزه بێبه‌ش ده‌بێت له‌وه‌ی داواكاری سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت بكات.
محه‌مه‌د عه‌بۆی سه‌رۆكی ڕه‌ووتی دیموكراتی مه‌رجی مه‌حاڵی خستبوونه به‌رده‌م پارتی نه‌هزه‌ی تونس تاوه‌كو هاوپه‌یمانییان له‌گه‌ڵ گرێبدات وه‌ك ئه‌وه‌ی داوای وه‌زاره‌ته زیندووه‌كانی وه‌ك ناوخۆ و داد و چاكسازی ئیداری ده‌كات، هه‌روه‌ها داوای سه‌رۆكێكی بێلایه‌ن ده‌كات بۆ حكومه‌ت، ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه‌یه نه‌هزه له حوكمڕانی بێبه‌ش ده‌بێت و ناچار ده‌بێت له حكومه‌تی ئاینده‌دا، پۆستی لاوازی لاوه‌كی وه‌ربگرێت.