وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر: هێرشه‌كانی توركیا داگیركارییه‌ و به‌رگریكردنیش له‌به‌رامبه‌ری مافێكی شه‌رعییه‌

جیهان

12/10/2019‌ 1538 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان به‌ داگیركاریی وه‌سفده‌كات، هاوكات به‌رگریكردن به‌رامبه‌ر سوپای توركیا به‌ مافێكی شه‌رعی ده‌زانێت.

سامح شاكری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی توركیا ئه‌نجامیده‌دات داگیركارییه‌ و لایه‌نی به‌رامبه‌ر شه‌رعیه‌تی مافی به‌رگریكردن له‌ خۆی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ش له‌پاش كۆبوونه‌وه‌ی شاندێكی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی میسر وێڕای ئه‌وه‌ی له‌شكركێشی توركیا بۆ سه‌ر سوریا به‌ هۆكارێكی بۆ ڕوودانی كاره‌ساتی گه‌وره‌ی مرۆیی وه‌سفده‌كات، هاوكات به‌هۆكارێكیش بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش ناویده‌هێنێت.

ڕ . ج