شارپرێس:
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایدەگەیەنێت کە واشنتۆن بەرانبەر کارە نامرۆڤایەتی و نەگونجاوەکانی تورکیا لەو هەڵمەتە سەربازییەی دژ بە کوردانی سوریا دەستیپێکردووە دەستەوەستان دانانیشێت .
ئەو بەرپرسە ئەمەریکییە گوتوویەتی هەر کارێکی "پاکتاوی نەژادی " یان "بۆردوومانی هەڕەمەکی جا ئاسمانی بێت یان هی تر دژ بە خەڵکی سیڤیل و لاشەڕ ، دەچێتە خانەی کار و کردەوەی نامرۆڤایەتی و ڕێپێنەدراو .
هەروەک بەرپرسێکی تری ئەمەریکی ئاگادار لە پرۆسە سەربازییەکانی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان گوتوویەتی " وڵاتەکەمان ئەو راپۆرتانە دەبینێت کە باس لە بوونی قوربانی مەدەنی دەکەن کە دیارە لەڕێگای بۆردوومانی هەرەمەکیی بۆسەر شوێنی گردبوونەوەی دانیشتووانەوە کەوتوونەتەوە ، لەگەڵ بوونی وێنەگەلێک کە روونە ئەوانە ژن و پیاو و منداڵی مەدەنین و کراونەتە ئامانج ".
هەر لەوچوارچێوەیەدا، رۆژی هەینی دۆناڵد ترامپی سەرۆکی ئەمەریکا لەبارەی هێرشەکانی تورکیاوە فەرمانێکی جێبەجێکاری دەکردووە بۆ دەستئاوەڵاکردنی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا بۆ سەپاندنی سزای گەورە بەسەر ئەنقەرە ، بەڵام بەگوێرەی قسەی منووچین واشنتۆن پلانی نییە بەمنزیکانە ئەو سزایانە بەسەر تورکیادا بسەپێنێت .
وەرگێڕان : ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی