شارپرێس:
چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌گرێ سپی به‌شێوه‌یه‌كی قێزه‌ون نۆ هاووڵاتی كوردیان له‌سێداره‌دا.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایگه‌یاند، چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا نۆ هاووڵاتی مه‌ده‌نیان له‌گرێ سپی له‌سێداره‌دا، كه له‌نێویاندا ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی خۆسه‌ری ڕۆژئاوای كوردستان هه‌بوو.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕوانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌شڵێت، به‌بێ دادگایكردن و به‌شێوه‌یه‌كی قێزه‌ون ئه‌و نۆ كه‌سه به فیشه‌ك كوژراون.
ڕ . ج