هەڵویستی تورکیا بەرامبەر بەیاننامەی کۆمکاری عەرەبی

جیهان

12/10/2019‌ 3690 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەیەکەم لێدوانی فەرمی تورکیادا سەبارەت بە بەیاننامەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی کۆمکاری عەرەبی ، سەرۆکایەتی تورکیا ئیدانەی ئەو هەڵوێستەی وڵاتانی عەرەبی دەکات بەوەی پرۆسە سەربازییەکەی تورکیایان لەناو خاکی سوریا بە داگیرکاری وەسف کردووە .

فەخرەددین ئاڵتوون، سەرۆژی نووسینگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی تورکیا دەڵێت وڵاتەکەی "بەتوندترین دەستەواژە " ناوەرۆکی بەیاننامەکەی کۆمکاری عەرەبی ئیدانە دەکات بەوەی پرۆسەی "کانی ئاشتی " بۆسەر چەند ناوچەیەکی باکووری سوریای بە داگیرکاری وەسف کردووە .

ئاڵتوون دەڵێت ئەو وڵاتانەی بەشداریان لە داڕشتنی بەیاننامەکەی کۆمکاری عەرەبیدا کردووە نوێنەرایەتی جیهانی عەرەبی ناکەن .

وەزیرانی دەرەوەی عەرەب لەبەیاننامەیەکدا  زۆر بەتوندی هەنگاوە دوژمنکاری و داگیرکارییەکانی تورکیایان بۆسەر ناوچەکانی باکووری سوریا ئیدانە کرد و داوایان لە ئەنجوومەنی ئاسایش کرد بۆراگرتنی ئەو دەستدرێژیانە دەستتێوەردان بکات .

وەرگێران: ئاکۆ عەبدوڵلا ئاڵی