به‌شێك له‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی كوردانی ڕۆژئاوا ده‌گه‌رێنه‌وه‌ سوریا

کوردستان

12/10/2019‌ 8886 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
به‌شێك هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ بگەرینەوە بۆ سوریاو بەشدارى ئەو بەرگریە بکەن، کە ئیستا لەبەرامبەر هێرش و پەلاماردانەکانى سوپاى تورکیاو چەکدارە توندرەوەکانى تر بەرێوە دەچێت.

به‌گوێره‌ی ئەو زانیاریانەى لە سەرچاوەیەکى ئاگادارەوە دەست شارپرێس کەوتوە چەند گروپێکى ئەم هێزە کە بەسەدان کەس مەزەندە دەکرێن، لەهەوڵى ئەوەدان لەزوترین کاتدا بگەرێنەوە بۆ سوریا، بەشدارى ئەو بەرگریە بکەن، کە ئیستا لەبەرامبەر هێرش و پەلاماردانەکانى سوپاى تورکیاو چەکدارە توندرەوەکانى تر بەرێوە دەچێت.

سەرچاوەکەى شارپرێس کەنەیویست ناوى ئاشکرا بکرێت وتیشى، ئەو هێزە پێشتر راهێنراون و ئامادەن ڕاستەوخۆ بەشدارى شەرەکە بکەن، هەروەها وتیشى تا ئێستا بەتەواوەتى نازانرێت چەند کەسیان دەگەرێنەوە بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، بەڵام وامەزندە دەکرێت لەقۆناغى یەکەمدا چەند سەد کەسێک بگەرێنەوە.

سوپای ڕۆژ پێکهاتووە لەهەشت هەزار پێشمەرگە کە کوڕ و کچانی ڕۆژئاوایە لەلایەن ئەفسەرانی زێرەڤانی و ڕاوێژکارانی سەربازی تورکیا و چەند ووڵاتێکی تر پەروەردەی سەربازییان فێرکراوە.

ڕ . ج