شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى ڕونكردنهوه ده‌دات له‌سه‌ر ڕوداوى خۆكوشتنى كارمه‌ندێكى، ڕایده‌گه‌یه‌نێت:"ڕوداوه‌كه خۆكوژیهو نه‌كوژراوه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى پارێزگاى سلێمانى لهڕونكردنهوهیهكدا ده‌ڵێت، "بەگرنگی دەزانین ڕونکردنەوەیەک بدەین لەسەر ڕوداوی خۆکوژی کارمەندی هاتوچۆی بەڕێوەبەرایەتیمان لەهۆبەی کۆنترۆڵی هاتوچۆی سلێمانی، ڕێپێدراوی هاتوچۆ (هەڵگورد محمود مستەفا) کە لەهەندێک پەیجو ماڵپەڕ نابەرپرسانە هەواڵەکەیان چەواشە کردوەو بەشێوەیەکی ناڕاست زانیارییەکانیان بڵاوکردۆتەوە کە گوایە لەسەر شەقام کوژراوە".
هاتوچۆى سلێمانى ئاشكرایكردوه، "کارمەندی ناوبراومان سروشتی کارەکەی لەسەر شەقام نەبوەو ئەرکەکەی لەهۆبەی کۆنترۆڵ بوەو لەدرەنگانی شەو لەناو ماڵەکەیدا بەهۆی کێشەیەکی تایبەت بەخۆی (بەدەستی خۆی) کۆتایی بەژیانی هێناوە، لەئێستادا لێکۆڵینەوە بەردەوامە لەسەر هۆکارو وردەکاری ئەو ڕوداوە، ئەو دەنگۆیانە دورن لەڕاستییەوە کە تاوانێکی کوشتن بوبێت، بەڵکو ڕوداوەکە (خۆکوژی) بوە".