عەلی حەمەساڵح داوای کشانەوەی یەکێتی و گۆڕان لە حکومەت دەکات

کوردستان

28/04/2024‌ 1202 جار خوێندراوه‌ته‌وه


عەلی حەمە ساڵح رایگەیاند، دەبێت خەڵکی کوردستان بزانن حیزبەکان بێدەنگ نەبن،  فشاری یاسایی و سیاسی و مەدەنی بەکاربێنن.

هەروەها عەلی حەمە ساڵح لەپەیامێکدا دەڵێت، ئامانجی سەرەکی، سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی دواخستنی هەڵبژاردنە، دواخستنی هەڵبژاردن، هەوڵدانە بۆ پەکخستن.

دەشڵێت، نێچیرڤان بارزانی، کار بۆ دواخستنی هەڵبژاردن دەکات، ئاماژەکان بۆ ئەوەن بیەوێت بڵێ: با مانگی (١٠) ی ئەم ساڵ بێت! لەکاتێکدا کۆمسیۆن لە (٧ی٧) دا، وادەی یاسایی تەواو دەبێت، گەرەنتی نوێکردنەوەی تەمەنی کارکردنییشی نیە، بەمەش هەڵبژاردن دەکەوێتە دۆخێکی نادیار! 
بە چ حەقێک بە چ یاسایەک ئەم سەرۆکایەتی حکومەت و هەرێمە  بەردوام بێت، کە دوو ساڵە وادەیان تەواوبوە!.

عەلی حەمە ساڵح ڕونیشیکردەوە، بیانوویەکی پارتی ئەوەیە، نزیکەی (٤٠٠ هەزار کەس) پەنجەمۆری ناخوێنێتەوە ئەمە هیچ پەیوندی بە پارتیەوە نیە! (١٤٥ هەزار کەس) ی لە سلێمانی، خەڵکی گشتین و هی هیچ حیزبێک نین. کۆمسیۆن، دەڵێت: ئامادەم بۆ هەڵبژاردن، کەواتە بە چ بیانوویەک دوای دەخات! ئامانجی پارتی ڕوونە، ڕێگریە لە هەڵبژاردن و هێشتنەوەی ئەم دۆخە!  ئایا نێچیرڤان بارزانی، هەرێمی کوردستان دەخاتە دۆخی کەوتنی شەرعیەتی تەواوە.

هەروەها هۆشداریش دەدات، لە ئەگەری دواخستن، لە دادگای تایبەتمەند لە بەغدا سکاڵا لەسەر سەرۆکی هەرێم تۆمار دەکەین.  بەفەرمی کۆمسیۆنمان ئاگادارکردوەتەوە دژی دواخستنین. 
گرنگە هەموو هێزەکان یاداشت بدەنە کۆمسیۆن؛ بۆ ئامادەیی لە هەڵبژاردن.  

داواشدەکات، ئەرکی ئەو لایەنانەی ترە کە لە گەڵ پارتیدا لە حکومەتن، بکشێنەوەو بەم دۆخە لە نێو یاسا شکێنیدا نەمێننەوە.